Mehmet Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
21 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2020
ئیدلب - AA
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی ده‌ستوه‌ردان له سووریا به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندوه له 12ی كانوونی دووه‌مه‌وه كه ئاگربه‌ست له پارێزگای ئیدلب راگه‌یه‌ندراوه تا ئێستا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، 232 جار و هێزه‌كانی ئه‌سه‌د، 89 جار ناوچه جیاجیاكانی پارێزگاكه‌یان بۆردومانکردووه.
له بۆردومانه‌كاندا دوو قوتابخانه، دوو ناوه‌ندی به‌رگریی شارستانیی و شه‌ش ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون كراونه‌ته ئامانج.
له ئاكامی ئه‌م هێرشانه‌شدا، 50 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون كه 13 منداڵ، سێ ئافره‌ت و كارمه‌ندێكی به‌رگریی شارستانییان له‌نێودا بووه.
به‌هۆی بۆردومانه‌كانیشه‌وه، 31 هه‌زار و 500 كه‌س ناچار به‌به‌جێهێشتنی ماڵ و حاڵیان بوون و روویان كردووه‌ته كه‌مپه‌كانی سه‌ر سنوور و ئه‌و ناوچانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون-دا كۆنترۆڵكراون.
پارێزگای ئیدلب له ساڵی 2015ه‌وه به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندایه و به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌یشتوه‌ته چوار ملیۆن كه‌س و رژێمی ئه‌سه‌د زۆرترین هه‌وڵ بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌دات.
ئه‌م هێرش و په‌لامارانه له كاتێكدان به‌پێی رێككه‌وتنی ساڵی 2017ی ئاستانا له نێوان توركیا، رووسیا و ئێران بڕیاردرا چوار ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له سووریا دروستبكرێن كه پارێزگای ئیدلب و به‌شێك له پارێزگاكانی لازقییه، حه‌له‌ب و حه‌ما یه‌كێك بوون له‌و چوار ناوچه‌یه.
به‌ڵام ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی پابه‌ندنه‌بوون به رێككه‌وتنه‌كه‌وه و به‌رده‌وامبوون له هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئه‌و چوار ناوچه‌یه به‌م هۆیه‌شه‌وه سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی ناچار به كۆچكردن بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا بوون.
ته‌نها له ساڵی 2019ه‌وه تا ئێستا به‌هۆی بۆردومانكردنی پارێزگای ئیدلب-ه‌وه زیاتر له هه‌زار و 600 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و زیاتر له یەک ملیۆن و 300 هه‌زاری دیكه‌یش ئاواره‌ی ناوچه سنوورییه‌كان بوون.