Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیربی سه‌باره‌ت به فه‌رماندانی رووسیا به راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی كاتی له سووریا رایگه‌یاند "نازانین ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی رووسیا فه‌رمانیكردووه له سووریا رابگه‌یه‌نرێت چه‌ند ده‌خایه‌نێت و دوای ئه‌وه چی رووده‌دات."
كیربی له ناوه‌ندی راگه‌یاندنی بیانییه‌كان له واشنتۆن رۆژهڤهكانی هه‌ڵسه‌نگاند.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به فه‌رماندانی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی كاتی له سووریا كیربی گوتی: "نازاندن ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی رووسیا فه‌رمانیكردووه له سووریا رابگه‌یه‌نرێت چه‌ند ده‌خایه‌نێت و دوای ئه‌وه چی رووده‌دات. ئایا مه‌به‌ست كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه له حه‌له‌ب؟ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای پێشتر بكرێت، خواستی گرووپه توندڕه‌وه‌كان له‌سه‌ر سووریا له‌هه‌ڵكشاندایه. ئۆپۆزسیۆنی سووریاش به بوێرییه‌كی زیاتره‌وه ده‌جه‌نگن. توندوتیژییه‌كان له‌هه‌ڵكشاندان و جه‌نگ به‌رده‌وامده‌بێت".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا كیربی جه‌ختیكرده‌وه كه توركیا ئه‌ندامێكی گرنگی ناتۆیه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا توركیا له‌به‌رامبه‌ر داعشدا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و گوتی: "چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامبێت".