21 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2020
داڤۆس – AA
ئەمڕۆ سێشەممە، كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له شارۆچكه‌ی داڤۆس له سویسرا به به‌شداری سیاسه‌تمه‌داره كاریگه‌ره‌كانی جیهان و خاوه‌نكارانی به‌ناوبانگ به ناوی "لایه‌نه‌كانی جیهانێكی گونجاو و به‌رده‌وام" ده‌ستی پێ كرد.
پەنجاههمین كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵ ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد و تاكو ٢٤ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت، سێ هه‌زار خاوه‌نكار، سیاسه‌تمه‌دار، مامۆستای زانكۆ و نوێنه‌رای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ١١٧ وڵات به‌شدار ده‌بن له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا. له میانی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ندین ته‌وه‌ری جیاواز ده‌كرێت وه‌ك پێشهاته‌كانی جیهان، نایه‌كسانی داهات، جه‌مسه‌رگیری سیاسیی، كێشه‌ی ژینگه و ئاووهه‌وا، ره‌وشی ئابووری جیهانی، سه‌رمایه‌داریی هاوپشكی، گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام، ته‌كنه‌لۆجیا، بازرگانی، چواره‌مین شۆڕشی پیشه‌سازی و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كان. له‌و میانه‌یه‌دا نزیكه‌ی ٤٠٠ كۆبوونه‌وه‌ی كراوه و داخراو ئه‌نجام ده‌درێن.
زیاتر له سه‌رۆك و سهركۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی ٥٠ ده‌وڵه‌ت به‌شداری له لووتكه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئاستی باڵادا به‌شداری له لووتكه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌میانی لووتكه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، جیۆسێپێ كۆنتی و سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز گوتار پێشكه‌ش بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری بازرگانی، روخسار په‌كجان و سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی، موراد ئویساڵ به‌شداری له لووتكه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی یاوەری بەشداری ده‌كه‌ن له لووتكه‌كه‌دا و لەچوارچێوه‌ی کۆڕبەندەکەدا لەگەڵ چەندین کەسایەتی و سەرکردەی سیاسی کۆدەبێتەوە.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج وێڕای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی چڕ‌وپڕ، ژینگهپارێزران به‌رده‌وامن له رێكخستنی گردبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.