Hemin Hüseyin
25 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2018
هه‌ولێر - AA
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كى كورتدا كه جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانى و شاندى یاوه‌رى به‌شدار بوون، دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى لیژنه‌كانى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ تاوتوێ كران و جه‌خت له به‌رده‌وامیى كارى لیژنه‌كان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرایه‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا پابه‌ندیى خۆیان به دیالۆگ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دووپاتكرده‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پرسى نه‌وت و كێشه‌كانی ئه‌م بواره كرا و بڕیار درا هه‌ردوو وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كودستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى هه‌نارده‌كردنى ئه‌و نه‌وته ئه‌نجام بده‌ن كه ماوه‌یه‌كه هه‌نارده‌كردنى ڕاگیراوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌مباره‌وه بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك.