Salih Bilici
24 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، رایگەیاند "تا له‌ناوبردنی دوایین چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستیی كه به پێنج هه‌زار بارهه‌ڵگر و دوو هه‌زار فڕۆكه‌ی پڕ له چه‌ك، پڕچهككراوه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وام ده‌بێت".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان لە میانی ٤٤ەمین کۆبوونەوەی موختارەکاندا گوتارێکی پێشکەش کرد و لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە گوتی: "سه‌ره‌تا ره‌گ و ریشه‌ی تیرۆریستان هه‌ڵده‌كه‌نین، پاشانیش ئه‌وێ ده‌كه‌ینه شوینی ژیان. بۆ كێ، بۆ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار سووری كه میوانداریمان كردوون".
دواتر گوتی: "ئێمه هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی رێكخراوێك ده‌ده‌ین كه چه‌ك ده‌داته ده‌ست منداڵانی تەمەن 13-15 ساڵان و ژنانی به ته‌مه‌ن كه ئاگایان له دونیا نییه و وێنه‌یان بڵاوده‌كاته‌وه و باج له كه‌سانێك وه‌رده‌گرێت كه خۆیان پێویستییان به پارویه‌ك نانه".
ئەردۆغان گوتیشی: "رێکخراوێک کە خوێنی هەزاران منداڵ، پیر و بێگوناهی لە ئەستۆیە و بە تورکیا دەڵێت 'داگیرکا‌ر'، لێ گەڕێن لە کوردایەتی کردن، سۆسیالیست بوون، گومانم لە مرۆڤبوونیان هەیە. لە راستیدا ئێمە لە عەفرین دژ بە عەقلیەتی نامرۆڤانە دەجەنگین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان هەروەها گوتیشی: ''پیلانی ئەوانەی کە تەماحی جۆراوجۆریان لە ناوچەکەمان هەیە و بریتییە لەوەی لە رێگەی بەکارهێنانی خۆمانەوە زیانمان پێ بگەینن، جارێکی دیکە هەڵوەشاندەوە. ئینشائەڵڵا لە منبجەوە دەست پێدەکەین و بە درێژایی سنوورەکانمان ئەم پیلانە تێکدەدەین و ناوچەکەمان لەم بەڵایە پاک دەکەیەنەوە".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند ''خەمی ئێمە خاکێ ئەوێ نییە، بەڵکو بنیاتنانی دادپەروەرییە لەوێ، ئەوەی خەمی ئێمەیە ئەوەیە سێ ملیۆن و نیو سووریی لە وڵاتەکەی من دەژین، ئێمە بتوانین دەستەبەری گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان بکەین''.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون شەهید و بریندارمان هەیە، لەگەڵ سوپای سووریای ئازادیش 7 بۆ 8 شەهیدمان هەیە لە ماوەی ئەم چوار رۆژەدا. لە لایەنی بەرامبەریش 268 کەسمان کوشتووە. بە پێداگرییەوە سوور دەبین لەسەر بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکە تا ئەو کاتەی ریشەیان دەردێنین".
ئەردۆغان گوتیشی: ''لە جیهاندا جگە لە ئێمە، گەلێکم نەناسیوە و ناناسم کە ئەوەندە خۆبەخشانە و پڕ بە دڵ بەرەو پیری بەرەنگارییەک بڕوات کە کۆتاییەکەی شەهادەتە و ئەوەندە بە عەشق و خۆشەویستییەوە خوازیاری بێت''.