Muhammed Boztepe
13 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەبارەت بە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار موحەڕەم ئینجە رایگەیاند "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له هه‌واڵگریم وه‌رگرتووه، نزیكه‌ی هه‌موو به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه هه‌ده‌په‌یی بوون".
دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەشی ئەو هاووڵاتییانە کرد کە لە کۆبوونەوەی جەماوەریی پارتەکەی لە گۆڕەپانی ویلایەت لە ئەسکیشەهیر کۆببوونەوە.
ئه‌ردۆغان سەبارەت بە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی رۆژی دووشەممەی کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار موحەڕەم ئینجە رایگەیاند "ئەو لە دیاربەکر کۆبوونەوەی جەماوەریی کردووە. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له هه‌واڵگریم وه‌رگرتووه، نزیكه‌ی هه‌موو به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه هه‌ده‌په‌یی بوون. کاک کەمالیش چووبوو بۆ هەکاری، یەک دانە ئاڵای تورکیای لێنەبوو. بەڵام ئێستا پەندیان وەرگرتووە. بەڵام جاروبار دیسان لە ریزەکانی پێشەوە ئاڵای نامۆ هەن. ئەمانە بەوجۆرەن، لەگەڵ کێ هەستاون و دانیشتوون، روونە. پێم بڵێ برادەرەکەت کێیە، پێت دەڵێم تۆ کێیت".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.