Yusuf Aydın Deniz
24 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەمیانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکوەزیران نەیجەر، سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون رایگەیاند: "ئۆپهراسیۆنهكه وهك ئهوهی پلانی بۆ دانراوه تا ئیستا درێژهی ههیه. 214 ئامانج پێكراوه و خاپووركراون. پاككردنهوهی ناوچەکە بهردهوامه".
بینالی یڵدرم راشیگەیاند: ''هێنانەوەی قەیرانێکی ساڵی ٩٦ بۆ ئەمڕۆ و ئەنجامدانی چالاکییەک لەوبارەیەوە و درووستکردنی قەیرانێکی نوێ لە دراوسێیەتیدا جێگەی نابێتەوە. لە کاتێکدا ئێمە سەرگەرمی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرین، هەوڵدانی دراوسێکانمان بۆ راوکردنی ماسی لە ئاوی لێڵدا کارێکی جوان نییە. پێشوازیشی لێناکەین. ئەگەر بێت و چالاکییەکی هاوشێوە ئەنجامبدرێت، ئەوا ئێمە وەک تورکیا هەمیشە رێکاری خۆمان هەیە. با هیچ کەسێک لەوبارەوە نیگەران نەبێت''.