Fahrettin İbrahim
08 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2017
بەغدا -AA
لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆبووەوە.
یڵدرم کە دوێنێ بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە شاری هەولێر سەرەتا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا دواتر لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی کۆبوویەوە.
چاوەڕوانی دەکرێ دوای کۆبوونەوەکە دوو لایەن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا قسە لەسەر پرسە سیاسی و کێشەو ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بکەن.
لەسەردانەکەیدا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هەریەك لە وەزیری ئابوورى توركیا، نیھاد زەیبەكچی و وەزیری وزە و سەرچاوەكانی سرووشتی، بەرات ئەڵبەیراك و وەزیری بازرگانی و گومرك، بولەند توفەكچی و ژمارەیەكی دیكەی بەرپرسان یاوەری یڵدرم-یان كردووە.