Mohammed Baqi Hussein
08 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2017
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "(بوونی په‌كه‌كه له شنگال) ئه‌مه بابه‌تێكی ئه‌منییه. ته‌نها كێشه‌ی توركیا نییه و له‌هه‌مان كاتدا كێشه‌ی ئه‌منیی ئێوه‌شه. كێشه‌ی ئه‌منیی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقیشه. له‌وڕووه‌وه پێویستمان به‌كاری هاوبه‌ش هه‌یه. ئه‌مه بۆ دۆسته ئه‌مریكی و ئهوروپییهكانیشمان باس ده‌كه‌ین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مسعود بارزانی: "سوپاسی بەڕێزیان دەکەم بۆ پشتیوانیکردنیان لە داخستنی قوتابخانەکانی فەتۆ لە هەولێر. هەستیارییەکەمان لێرە زۆر ئاشکرایە، بەبێ ئەوەی قوتابییەکان زیانیان پێبگات دەستەی کارگێری و مامۆستاکانی ئەو قوتابخانانە پاکبکرێنەوە لە فەتۆ".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "هه‌رگیز رازی نابین به‌و كارانه‌ی کە په‌یه‌ده له سووریا پێی هه‌ڵده‌ستێت. پێشمه‌رگه و عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و ناوچه‌یان وه‌ده‌رنا و وه‌ك بڵێی ناوچه‌كه‌یان داگیریان كرد. بێگومان ناوه‌كه‌یان هه‌رچۆن ده‌گۆڕن با بیگۆڕن، ئێمه ده‌زانین چی ده‌كه‌ن. ئه‌مانه له په‌كه‌كه به‌رهه‌م هاتوون. به‌گۆڕینی ناوه‌كانتان ناتوانن بناغه‌ی كاره‌كه بگۆڕن. په‌كه‌كه هاوتایه له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده."
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "ئه‌و هێرشانه‌ی په‌كه‌كه له خاكی عێراقه‌وه بۆسه‌ر خاكی توركیا ئه‌نجامده‌درێت جێگای قبووڵكردن نییه. له‌وباره‌وه چی پێویست بكات تا كۆتایی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. جوڵانی په‌كه‌كه به‌ره‌و خۆرئاوا و هێلانهكردن له شنگالیش بابه‌تێكه كه هه‌رگیز جێگای قبووڵكردن نییه".