Hemn Baban
08 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2017
هەولێر - AA
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مسعود بارزانی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بۆچوونی خۆیان لەسەر پرسەکانی رۆژ و دیداری نێوانیان بۆ میدیاکان و رای گشتی روون کردەوە.
سەرەتا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مسعود بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بیناڵی یڵدرم و شاندی یاوەری بۆ هەرێمی کوردستان گوتی: "ئەمە بەپشتیوانییەکی گەورەی دەوڵەتی تورکیای دەزانین و ئێمە سوپاسی هاوکارییەکانتان دەکەین".
بارزانی تیشکی خستە سەر شەڕی داعش و گوتی: "هەموومان رووبەڕووی ئافەتی تیرۆر و تیرۆریستان بووینەوە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریستان پێویستی بەهاوکاری هەموو لایەنەکان هەیە و خۆشبەختانە ئێستا لە بەرەی ئێمە تیرۆریستان بەرەو شکستێکی گەورە هاتوون و ئۆمێدەوارین لە هەموو شوێنێک و لە تورکیا و لێرە تیرۆریستیان بەرەو تێکچوون بڕۆن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "ئێمە ئامادەین لە هەموو بوارێکدا پەرە بەپەیوەندییەکان و هاوکارییەکان بدەین و هیوادارم سەفەرێکی سوودبەخش بێت بۆ هەموو لایەک".