Meltem Bulur,Mohammed Baqi Hussein
24 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رێكس تیله‌رسن، پێشنیاریكردووه هێڵێكی ئه‌منیی بەقوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له عه‌فرین پێكبهێنرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌ده‌ستیهێناوه، بابه‌تی سه‌ره‌كیی دیداره‌كه‌ی دوێنێی چاوش‌ئۆغڵو و تیله‌رسن له پاریس، پەیوەست بووە بە پرسی عه‌فرین.
تیله‌رسن له دیداره‌كه‌دا له‌پاڵ پێشنیاری پێكهێنانی هێڵێكی ئه‌منیی بەقوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له عه‌فریندا رایگه‌یاندووه، ئه‌و هێڵه نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.