ترەمپ خواستی هەیە یارمەتی جۆنسن بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەشتییە دەستبەسەرکراوەکە
- کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ خواستی ئەوەی هەیە یارمەتی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن بدات بۆ چارەسەرکردنی کیشەی کەشتییە نەوتەهەڵگرە دەستەبەسەرکراوەکەی وڵاتەکەی لە لایەن ئێرانەوە.
Washington
واشنتۆن - AA
کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ خواستی ئەوەی هەیە یارمەتی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن بدات بۆ چارەسەرکردنی کیشەی کەشتییە نەوتەهەڵگرە دەستەبەسەرکراوەکەی وڵاتەکەی لە لایەن ئێرانەوە.کەناڵی حوڕەی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە "ترەمپ پابەندە بە پارێزگارییکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دژ بە هەڕەشەکانی ئێران لە گەرووی هورمز".
هەینی رابردوو، ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیدا گرت و رایگەیاند کەشتییە بەریتانیاکە پێشێلی یاساکانی نێودەوڵەتی دەریایی کردووە.