İlkay Güder,Rewa Mahmut Hasan
25 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
دوای ئەنجامدانی پەیوەنديی تەلەفۆنی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، لایەنی ئەمریکی لەبارەی پەیوەندیيە تەلەفۆنيیەکەوە روونکردنەوەیەکی بڵاو کردۆتەوە کە وەک خۆی ئاماژە بە گفتوگۆکان نەدراوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتوون، راگەیەندراوی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندیيە تەلەفۆنیيەکەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ، بەتەواوی هەموو بەشەکانی پەیوەنديیەکەی ئاماژە پێ نەداوە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ترەمپ باسی لە شتێک نەکردووە بەناوی' نیگەرانی لە زیادبوونی توندوتیژیيەکان' لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرینەوەو تەنیا ئەوەی کە بیروڕا ئاڵوگۆر کراوە لەمەڕ ئۆپەراسیۆنەکە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنیيەکەی ئەردۆغان و ترەمپ، لایەنی ئەمریکی جەختی کردۆتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە دەبێت لە ماوەیەکی کاتییدا سنوردار بکرێت. هاوکات بەهۆی ئەوەی سەربازی ئەمریکی لە منبج هەن، ئەگەر چی ژمارەشیان کەمە، نابێت رێگە بدرێت بە پێکدادانی گەرم.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ترەمپ، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختیکردووەتەوە بە کۆتایی هێنان لە پێدانی چەک بە پەیەدە/یەپەگە لە لایەن ئەمریکاوە لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا. ترەمپیش رایگەیاندووە کە چیتر چەکیيان نەداوەتە پەیەدە/یەپەگەو لەمەودواش نادرێت.