İlkay Güder,1 23
25 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە – AA
- ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، پێویسته له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، ئه‌مریكا ده‌ست له پێدانی چه‌ك به په‌یه‌ده/یه‌په‌گه هه‌ڵبگرێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا تره‌مپ رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی ئیدی چه‌ك نادات به یه‌په‌گه.
-زانراوە کە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە تەواوی لە راگەیەنراوەکەی ئەمریکادا رەنگی نەداوەتەوە.
-لە پەیوەندییەکەدا ترەمپ لە بارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرینەوە باسی شتێکی نەکردووە بە ناوی "نیگەرانی پەرەسەندنی توندوتیژییەکان"، تەنها ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کردووە لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکە.
-لایەنی ئەمریکی بە پێویستی زانیووە ئۆپەراسیۆنەکە لە ماوەیەکی دیاریکراو و سنوورداردا بێت، بە هۆی بوونی سەربازیی ئەمریکیش لە منبج رێگە نەدرێت بکرێتە گۆڕەپانی پێکدادان.
زانراوە کە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە تەواوی لە راگەیەنراوەکەی ئەمریکادا رەنگی نەداوەتەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە پەیوەندیدارەکانەوە بەدەست گەیشتوون، جەخت لەوە دەکرێتەوە کە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ترەمپ بە تەواوی رەنگی نەداوەتەوە لە راگەیەنراوەکەی ئەمریکادا.
لە پەیوەندییەکەدا، ترەمپ لە بارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرینەوە باسی شتێکی نەکردووە بە ناوی "نیگەرانی پەرەسەندنی توندوتیژییەکان"، تەنها ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کردووە لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکە.
لایەنی ئەمریکی بە پێویستی زانیووە ئۆپەراسیۆنەکە لە ماوەیەکی دیاریکراو و سنوورداردا بێت، بە هۆی بوونی سەربازیی ئەمریکیش لە منبج رێگە نەدرێت بکرێتە گۆڕەپانی پێکدادان.
لایەنی تورکیش بە پێویستی زانی کە وەک چۆن پێشتر بەڵێنیان پێدراوە، چەکدارانی پەیەدە/یەپەگە لە رۆژهەڵاتی فورات بکشێنەوە ولە کاتی کشانەوەشدا بۆ رێگەگرتن لە هەڕەشەکانی داعش مبنج لە لایەن سوپای سووریای ئازادەوە بپارێزرێت کە تورکیا پاڵپشتی دەکات.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه یه‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووە، پێویسته له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، ئه‌مریكا ده‌ست له پێدانی چه‌ك به په‌یه‌ده/یه‌په‌گه هه‌ڵبگرێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا تره‌مپ رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی ئیدی چه‌ك نادات به یه‌په‌گه.
تره‌مپ گوته‌یه‌كی به‌كارنه‌هێنا كه باس له "قسه‌ی زبر و هه‌ڵه‌ی توركیا" بكات. له گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، نیگه‌رانن له‌وه‌ی به ئاشكرا ره‌خنه له ئه‌مریكا ده‌گرن. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له پێدانی چه‌ك به یه‌په‌گه‌وه تا پشتیوانیكردنی فه‌تۆ، بووه‌ته هۆی كاردانه‌وه‌ی جددیی گه‌لی توركیا.
هاوكات تره‌مپ داوای ئازادكردنی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مریكییانه‌ی كردووه كه له‌باری نائاساییدا له توركیا ده‌ستگیركراون.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ردۆغان وهبیریهێناوهتهوه كه توركیا ده‌وڵه‌تی یاسایه و دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان، دادگا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌دات.