Ata Ufuk Şeker,Rewa Mahmut Hasan,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2018
داڤۆس-AA
سەرۆکوەزیرانی هیندستان، نارەندرا مۆدی لە کۆبوونەوەی ٤٨هەمین كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانیدا کە لە شاری داڤۆس رۆژهەڵاتی سویسرا بەرێوەدەچێت، گوتاری مەراسیمی کردنەوەی پێشکەش کرد.
نارەندرا مۆدی ئاماژەی بەوەدا کە هیندستان لەسەر ئاستی سەرۆک دوایین جار لە ساڵی ١٩٩٧دا بەشداری کردووە لە داڤۆس و لە میانی ٢٠ ساڵی رابردوودا وڵاتەکەی توانیویەتی داهاتی نەتەوەیی بگەیەنێتە ٤٠٠ ملیار دۆلار شەش هێندەی ئاستەکەی.
سەرۆکوەزیرانی هیندستان، نارەندرا مۆدی باسی لەوەش کرد کە لە میانی ساڵانی دواییدا بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو لەبواری دیجیتاڵ و تەکنەلۆجیادا کراوە و گۆڕانکاری زۆر بەدی هاتووە و گوتی: "جیهان رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بۆتەوە لە رووی سەقامگیری و ئاسایش و ئاشتیەوە".
سەرۆکوەزیرانی هیندستان، دووپاتی کردەوە کە ئەو وڵاتانەی لە رووی تەکنەلۆجیایەوە پێشکەوتوون لە سەرووی وڵاتانی ترەوە دەبن و لە ئێستادا داهات بۆتە پڕ بەهاترین دەستکەوت.
نارەندرا مۆدی دووپاتی کردەوە کە دەبێت پێشکەوتن لەبواری زانست و تەکنەلۆجیا و ئابووری، بخرێتە خزمەتی خۆشگوزەرانی هاووڵاتییان.
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا مۆدی باسی لەوە کرد کە تیرۆر لە جیهانی ئەمڕۆدا هەڕەشەیەکی جددی دروست کردووە و گوتی: "تیرۆر مەترسیدارە، بەڵام بەهەمان شێوە لەو مەترسیدار تر هەوڵدانە بۆ جیاکردنەوەی تیرۆریستی باش و تیرۆریستی خراپ".
سەرۆکوەزیرانی هیندستان، نارەندرا مۆدی باسی له‌وه كرد كه له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا به‌تایبه‌تی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئاستی خوینده‌واری و دۆخی ئابووریان باشه بوونه‌ته توندڕه‌و و په‌یوه‌ندیان به رێكخراوه تیرۆریستیه‌كانه‌وه كردووه.
نارەندرا مۆدی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، دامه‌زراوه جیهانییه‌كان له پێكهاته‌ی ئیستادا ده‌ركه‌وتن و گوتی: "ئایا به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ ئه‌و دامهزراوایانه خواست، خه‌یاڵ و پێداویستیه‌كانی خه‌ڵكی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن؟ به‌تایبه‌تی جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان سیستمی ئه‌و دامه‌زراوه كۆنانه و پێویستیی وڵاتانی پێشكه‌وتوو".
سەرۆکوەزیرانی هیندستان، نارەندرا مۆدی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌و هێزانه‌ی به‌رگری له سیاسه‌تی پارێزی ئابووریی ده‌كه‌ن دژ بە به‌جیهانی بوونن و گوتی: "پێویسته له‌وه تێبگه‌ین كه پەیتا پەیتا له‌ناوچوونی پرشنگی به‌جیهانیبوون ده‌ستیپێكردووه. نیازی ئه‌وانه ته‌نها ئه‌وه نییه به‌ر به جیهانبوون بگرن، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا ته‌وژمی سروشتیی پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌وه‌یشدا باجی نوێی گومرك و به‌ربه‌ستی نوێی بازرگانیی ده‌بینین. ئیدی گه‌یشتووینه‌ته خاڵی راوه‌ستانی دانوستانه‌كانی فره بازرگانی".
لای خۆیه‌وه دامه‌زرێنه‌ری كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی كۆڕبه‌نده‌كه، كڵاوس شواب رایگه‌یاند کە له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا هه‌موو پێكهاته‌كان وابه‌سته‌ی یه‌كترن و پێویسته بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی سیستمه‌كه، هه‌مووان پێكه‌وه كاربكه‌ن.
کڵاوس شواب راشیگه‌یاند کە له پێناو گه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامی ئابووریدا، پێویسته به‌شداری به پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكرێت و پێویسته سیستمێكی گشتگیر ده‌سته‌به‌ربكرێت كه پشت به هه‌ماهه‌نگیی جیهانی ببه‌ستێت.
بڕیاره له چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا زیاتر له 400 دانیشتن و كۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدرێت. نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه داخراو ده‌بن و تێیاندا بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان وڵاتان و زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێ ده‌كرێت.
هه‌ریه‌كه له دۆخی ئابووریی جیهانی، ئاسایش و ژینگه له ناونیشانی بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی كۆڕبهندهكهن.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا بووژانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئابووری، بازرگانی، گۆڕانكاریی ته‌كنه‌لۆجیا، ئه‌و زیانانه‌ی به ژینگه گه‌یه‌نراون، بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، دۆزینه‌وه‌ی ئاراسته له جیهانێكی فره جه‌مسه‌ردا و سیایهتهكانی دراو و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شدا تاوتوێ ده‌كرێن.
ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی وڵاتان بەشداریی لە کۆڕبەندەکەدا دەکەن کە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت، لەوانەش هەریەک لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مەی و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵو سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا پاوڵۆ جێنتیلۆنی و سەرۆکوەزیرانی هیندستان، نارەندرا مۆدی و سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودۆ و سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ و سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، مارک روتێ و سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شاهید هاکان عەباسی و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چپراس و سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، یان کلاود یانکەر، هەروەها شای ئیسپانیا فلیپ، شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم و شای بەلجیکا فلیپ.
لە لووتکەکەدا دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانیش لەسەر ئاستی باڵا نوێنەرایەتی دەکرێن. لەو چوارچێوەیەشدا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس و بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی بازرگانی جیهانی، رۆبێرتۆ ئازیڤێدۆ و سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، کریستین لاگاردێ و سەرۆکی گرووپی بانکی جیهانی، جیم یۆنگ کیم و سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵتی وزەی ئەتۆم، فاتیح بیرۆڵ و کۆمیسیاری باڵای پەنابەران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، فلیپۆ گراندی و بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، ویڵیام لەیسی سوینگ بەشداریی دەکەن.
لە لایەن تورکیاشەوە، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، مەهمەت شیمشەک و وەزیری ئابووریی، نیهاد زەیبەکچی و سەرۆکی بانکی ناوەندیی، مورات چەتینکایا لە کۆڕبەندەکەدا بەشداریی دەکەن.