Gamze Türkoğlu Oğuz
21 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2020
داڤۆس- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند کە هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووریی له وڵاته‌كه‌ی نایابه.
دۆناڵد تره‌مپ له‌میانی گوتارێكدا كه له پەنجاههمین كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان له شارۆچكه‌ی داڤۆسی سویسرا پێشكه‌شیكرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر له داڤۆس "گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكای مه‌زن"یان ده‌ستپێكردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند "شانازیی ده‌كه‌م به‌وه‌ی كه رایبگه‌یه‌نم ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا بازدانێكی ئابووریی كه جیهان به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، به‌خۆوه ده‌بینێت".
دۆناڵد تره‌مپ له گوتاره‌كه‌یدا باسی له ژماره‌ی پێوانه‌یی بێكاریی، ده‌ستكه‌وته‌كانی بۆرسا، قۆناغی یه‌كه‌می رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانیی له‌گه‌ڵ چین، رێككه‌وتننامه‌ی (USMCA) ئه‌مریكا-مه‌كسیك-كه‌نه‌دا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه په‌سه‌ندكراوه كرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه کە هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووریی له وڵاته‌كه‌ی له ئاستێكی نایابدایه و گوتی:
"ئه‌مریكا گه‌وره ده‌بێت، ئه‌مریكا ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت، ئه‌مریكا دیسان هێنده‌ی كه پێشووتر به‌ده‌ستینه‌هێناوه، به‌ده‌ست ده‌هێنێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە به‌شداریی دەکەن له چاندنی یەک ملیار دره‌خت له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌لایه‌ن كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌دوای گوتاره‌كه‌ی له داڤۆس، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان و كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی جیهانی كار كۆبێته‌وه و سبه‌ینێش له‌دوای كۆتاییهاتنی به‌رنامه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مریكا.