Nuri Aydın,1 23,Hemin Othman Mohammed
06 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رکردەی پێشوو لە هێزه چه‌كداره شۆڕشگێره‌كانی كۆلۆمبیا "FARC"، هێرنان داریۆ ڤێلاسكێز كه دوای رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی چه‌كیان دانا له ڤێنیزوێلا كوژرا.
BBC بڵاوی كرده‌وه، ڤێلاسكێز كه نازناوه‌كه‌ی "ئه‌ل پایسا"یه له ویلایه‌تی ئاپور له ڤێنیزوێلا هێرشی چه‌كداری كراوه‌ته سه‌ر.
سوپای كۆلۆمبیا له كاتێكدا هه‌واڵی کوژرانی ڤێلاسكێزی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه له‌وانه‌یه "سه‌ربازه به‌كرێگیراوه‌كان" بۆ خه‌ڵات ناوبراویان كوشت بێت.
ڤێلاسكێز كه له‌گه‌ڵ كرده توندوتیژییه‌كاندا ناوی ده‌هێندرێت، ئاماژه به‌وه ده‌درێت له پشت ئه‌و هێرشه بووه كه له ٢٠٠٣ كرایه سه‌ر بۆگۆتا و تیایدا ٣٦ كه‌س کوژران و ٢٠٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
ڤێلاسكێز دوای دانوستانه‌كانی ئاشتی له ٢٠١٦ و كۆتایی هێنان به ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه له ٢٠١٩ و داوای چه‌كدانان له ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه ناوی ده‌ركرد.
ژماره‌ی دانیشتووانی كۆلۆمبیا ٤٨ ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه و به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان ده‌وڵه‌ت و "FARC" كه ماوه‌ی ٥٢ ساڵی خایاند نزیكه‌ی ٢٦٠ كه‌س کوژران و شه‌ش ملیۆن كه‌سیش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
- چالاكییه سیاسییه‌كانی هێزه چه‌كداره شۆڕشگێره‌كانی كۆمۆمبیا "FARC"
هێزه چه‌كداره شۆڕشگێره‌كانی كۆلۆمبیا "FARC" بۆ یه‌كه‌مجار له ٢٠١٨ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن كرد و چووه ناو په‌رله‌مان، پێنج نوێنه‌ری له ئه‌نجوومه‌نی پیران و پێنج نوێنه‌ریشی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌یه.
چه‌كداری پێشووی "FARC"، گویللهرمۆ تۆرس له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كانی ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا، توانی ببێته سه‌رۆك شاره‌وانی.
هه‌روه‌ها چه‌كداری پێشووی "FARC"، ساندرا رامیزهر بووه جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی كۆلۆمبیا.