Tahran
تاران – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌عید خه‌تیبزاده رایگه‌یاند، كۆتایی هه‌فته دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
سەعید خه‌تیبزاده له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، گه‌ڕی دواتری دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه و گوتی: "دانوستانه‌كان به‌پێی ئه‌و ره‌شنووسانه به‌ڕێوه ده‌چن كه پێشكه‌شی لایه‌نی به‌رامبه‌رمان كردوون. رێككه‌وتننامه‌یه‌كی كاتی یاخود قۆناغبه‌ند له‌ئارادا نییه. لایه‌نی به‌رامبه‌ر هیچ تێبینییه‌كیان له‌سه‌ر تێكستی پێشكه‌شكراوی ئێران نه‌بوو، ته‌نها گوتیان كه پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندنه و ناتوانن هه‌موو داواكارییه‌كان وه‌ڵام بده‌نه‌وه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌عید خه‌تیبزاده جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دانوستانه‌كان ته‌واو نه‌بوون، به‌ڵكو ته‌نها وچانیان داوه و ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌توانن ره‌شنووسی پێشنیازی دیكه پێشكه‌ش بكه‌ن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن