Zana Natık Kerem
12 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2018
مۆسكۆ ــ AA
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند كە هێزەكانی رژێمی سووریا ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات لەنێویدا شارۆچكەی دوما بە تەواوی كۆنتڕۆڵكردووە.
ئاژانسی هەواڵیی (TASS) بڵاوی كردەوە، سەرۆكی سەنتەری بەرژەوەندییەكانی رووسیا لە بنكەی حمێمیم، یوری یەڤتوشینكۆ رایگەیاندووە كە ئەمڕۆ هێزەكانی رژێمی سووریا شاری دوما سەر بە غوتەی رۆژهەڵات كۆنترۆڵ كرد كە پێشتر لە ژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی جەیشولئیسلامدا بوو، بەوەش سەرجەم ناوچەكانی غوتەی رۆژهەڵات كەوتنە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی رژێم كە ئەویش رووداوێكی گرنگە لە مێژوویی سووریادا.
یوری یەڤتوشینكۆ گوتی: "دوای ئەوەی شارۆچكەی دوما لە ژێر كۆنتڕۆڵی جەیشولئیسلام دەرهێنرا، هێزەكانی رووسیا لە شارۆچكەكە بڵاودەكرینەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هێزەكانی رژێمدا پارێزگاری لە یاسا و سیستەمی بەڕێوەبردنی شارۆچكەكە بكەن".
رۆژی یەكشەممەی رابردوو لە بارەی ئاگربەست و لەگەڵ دەرچوونی چەكدارانی جەیشولئیسلام و هاوسەرەكانیان كە ژمارەیان 40 هەزار كەس بوو لە شاری دوما، وەزارەتی بەرگری رووسیا لەگەڵ جەیشولئیسلام گەیشتبووە رێككەوتن.
رێككەوتنەكەش دوای ئەوە هات كە رۆژی شەممەی رابردوو رژێمی سووریا بە چەكی كیمیایی هێرشكردبووە سەر شارۆچكەی دوما كە دوا ناوچە بوو لە غوتەی رۆژهەڵات لەژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆندابوو و لە ئاكامدا 78 كەسی مەدەنی كوژران.
لە دووی ئەم مانگە، پڕۆسەی گواستنەوەی خەڵكی مەدەنی لە شارۆچكەی دوما دەستی پێكردبوو كە لە میانیدا، پێنج هەزار مەدەنی لەو شارۆچكەیە گواسترانەوە بۆ باكووری سووریا.