Rewa Mahmut Hasan
25 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2017
غوتەی رۆژهەڵات - AA
رژێمی ئەسەد لە سووریا بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر غوتەی رۆژهەڵات کە وەک ناوچەی داماڵراوی جەنگ دەستنیشان کرابوو.
بە پێی زانیارییەکانی بەرپرسانی بەرگری میلـلی غوتەی رۆژهەڵات، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئەسەد درەنگانێکی شەوی رابردوو لە ناحیەی عەربین هێرشیان ئەنجام داوە و ٨ کەسی مەدەنی کە ٣یان منداڵ بوون، کوژراون.
رژێم کاتژمێر ٢٠:١٩ لە ناحیەی زەمەلکا هێرشی ئەنجام داوە.
گەڕەکی جوبەر لە رۆژهەڵاتی دیمەشق، عەین ترما و ناحیەی زەمەلکا ماوەی ٥ ساڵە لەژێر گەمارۆی هێزەکانی رژێمدان.