Bayram Altuğ,Ramal Abdullah Mahmood
16 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2017
جنێڤ – AA
سەرۆکی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە دانوستانەکانی جنێڤ، ناسر حەریری هۆشداری دایە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە ئەگەر نەکەونە خۆ بۆ شکاندنی گەمارۆی بێبەزاییانەی رژێمی سووریا ئەوا ژمارەیەکی زۆر لەو دەیان هەزار هاووڵاتییەی لە غوتەی رۆژهەڵات گیریان خواردووە، گیان لەدەست دەدەن.
ناسر حەریری لە نامەیەکدا کە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناردووە بە پێویستی دەزانێت بە پەلە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رێگە بە ئازادکردنی ٥٠٠ منداڵ لە غوتەی رۆژهەڵات بدرێت.
ناسر حەریری تیشکی خسووەتە سەر ئەوەی کە بێدیفاعترین دانیشتووانی غوتەی رۆژهەڵات منداڵ، بەساڵاچوو، نەخۆش و بریندارانن، رایشیگەیاندووە: "ئەگەر کەسانێک هەوڵ بدەن بڵێن بۆ دانوستانی جنێڤ ئێمە مەرجی پێشوەختەمان هەیە، کەواتە بە هەڵە ئاراستە کراون. ئەوە داواکارییەکە کە پشتی بەستووە بە بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ و ٢١٦٥ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و یاسای نێودەوڵەتی".
ناسر حەریری تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە ئەگەر ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەنگاوی پێویست "بەپەلە" بنێن، ئەوا دەتوانن بەر لە چارەنووسی هاوشێوەی دارایا و مازایای غوتەی رۆژهەڵات بگرن، بە پێچەوانەوە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە ئەگەر نەکەونە خۆ بۆ شکاندنی گەمارۆی بێبەزاییانەی رژێمی سووریا ئەوا ژمارەیەکی زۆر لەو دەیان هەزار هاووڵاتییەی لە غوتەی رۆژهەڵات گیریان خواردووە، گیان لەدەست دەدەن.
حەریری داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد کە جگە لە شکاندنی گەمارۆی سەر غوتەی رۆژهەڵات لە رێگەی ئاسمانییەوە هاوکاری مرۆیی بەپەلە بگەیەندرێتە هاووڵاتییان، هەروەها تیشکیشی خستووەتە سەر پێویستی دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی جەنگ و جێگیرکردنی چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غوتەی رۆژهەڵات.