Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
راگه‌یه‌نرا ئه‌مریكا له‌به‌رانبه‌ر هه‌وڵی رێگریكردنی نوێنه‌رانی رژێمی ئه‌سه‌ددا، گرنگیی زۆری به به‌شداریكردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا داوه له گه‌ڕی هه‌شته‌می دانوستانه‌كانی جنێڤ تایبەت بە سووریا دەدات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به گه‌ڕی هه‌شته‌می دانوستانه‌كانی جنێڤ تایبەت كه 28ی تشرینی دووه‌م ده‌ستی پێكرد و رۆژی پێنچشەممە كۆتاییهات، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له‌ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "له به‌رانبه‌ر هه‌وڵی رێگریكردنی نوێنه‌رانی رژێمی ئه‌سه‌ددا، گرنگیی زۆر به به‌شداریكردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ده‌ین له گەڕی هەشتەمی دانوستانەكانی جنێڤد".
راگەیەنراوی وه‌زاره‌تەکە، پشتگیریی بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌مریكا دووپاتكردووه‌ته‌وه كه داوا له نێردەی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی میستو‌را ده‌كات، له‌پێناو ئه‌نجامدانی دیداری رژێم و پشتیوانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریادا له جنێڤ، كاریگه‌رییه‌كانی خۆی بنوێنێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌مریكا پشتگیریی دانوستانەکانی جنێڤ ده‌كات و تیایدا هاتووه "پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت له سووریا چاره‌سه‌ری پێكدادانه‌كان بكه‌ن، وه‌ك تاكه رێگەچاره‌ی سیاسی، په‌یوه‌ستبن به قۆناغی دانوستانه‌كانی جنێڤه‌وه".