Sarmand Hameed
03 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2017
دیمەشق - AA
لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی رژێم بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە غوتەی رۆژهەڵات سەر بە پارێزگای ریفی دیمەشق،٢٠ سڤیل کوژران.
سەرچاوەکان لە بەرگری شارستانی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند لە ئاکامی بۆردمانەکان لە ناحییەی حەمووریە، ١٣ سڤیل کوژران و لە شاری عەربین، ٤ سڤیل و لە شاری ناحییەی بەیت سەوا، دوو سڤیل و لە گوندی مسرایا سڤیلێک کوژرا.
ئەو سەرچاوانە روونیان کردووە کە لە ئاکامی بۆردمانەکان دەیان کەسی دیکە بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.
هەروەها ئەو سەرچاوانە ئاشکرایشیان کرد کە لە ئاکامی بۆردمانەکاندا زەرەر و زیانێکی زۆر بەر ئەو ناوچانە کەوتووە کە کراونەتە ئامانجی فڕۆکەکان.
لە ٤ی تشرینی دووەمی رابردووە غوتەی رۆژهەڵات بە چڕی لە لایەن هێزەکانی سەر بە رژێمی سووریاوە بۆردومان دەکرێت و بەوهۆیەوە تاکو ئێستا زیاتر لە ١٥٠ کەس کوژراون و ژماریەکی زۆریش بریندار بوونە.
غوتەی رۆژهەڵات سەر بە پارێزگای ریفی دیمەش یەکێکە لە ناوچەکانی کەمکردنەوەی بارکرژی لە رۆژئاوای سووریا و لەوەتەی ساڵی ٢٠١٢ەوە لە لایەن هێزەکانی رژێمەوە گەمارۆ دراوە.