Abdullah Shukur
02 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2018
کەرکووک - AA
سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TIKA)، لێکۆڵینەوەکانی خۆی لەبارەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری شاری کەرکووک تەواوکرد و راپۆرتێکی لەمبارەیەوە ئامادە کرد.
رێکخەری پرۆگرامی سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TIKA) لە شاری بەغدا، جونەیت ئەسمەر بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لێکۆڵینەوەی خۆیان بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە کردووە و لە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی خۆجێی شاری کەرکووک، راپۆرتێکیان لەمبارەیەوە ئامادە کردووە.
جونەیت ئەسمەر راشیگەیاند کە ئەو راپۆرتەیان ئاراستەی ناوەندی سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TIKA) کردووە و لە ئەگەری پەسندکردنی دەستبەجێ دەست بەکارەکانی نۆژەنکردنەوە دەکەن.
رێکخەری سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TIKA) لە شاری بەغدا، جونەیت ئەسمەر راشیگەیاند کە کەرکووک بە ناوەندی تورکمانەکان دادەنرێت و ژمارەیەکی زۆری شاکارەکانی عوسمانی لەو شوێنەدا بوونی ھەیە و گوتی: "بە گوێرەی بوودجەمان لە ساڵی ٢٠١٩، پرۆژەی نۆژەنکردنەوە لە شاری کەرکووک دەست پێ دەکەین. لەنێو ئەو پڕۆژانەش، قەڵای مێژوویی کەرکووک، مەزارگەی خاتوو بوغدای، قشڵە و مەزارگەی عوسمانی بوونی ھەیە. لەمبارەیەوەش راپۆرتمان ئامادەکردووە".
لە ٢٦ی تشرینی دووەم بە ھۆکارێکی نەزاندراو ئاگر لە قەیسەری شاری کەرکووک کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانییەکان کەوتەوە. بەم ھۆیەوەشەوە ژمارەیەکی زۆری دوکان زیانیان بەرکەوت، بە جۆرێک کە بە بەھای یەک ملیار دۆلار زێر لە ٦٧ دوکانی زێڕینگران توابوویەوە.