عێراق

شاندەكەی توركیا سەردانێكى كار و هاوكارييان بۆ شارۆچكەى تەلعەفەر ئه‌نجامدا

شاندەكەى سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TİKA)، سەردانێكى كار و هاوكارييان بۆ شارۆچكەى ته‌له‌عفه‌ر لە پارێزگای مووسڵ ئه‌نجامدا.

Bekir Aydoğan  | 02.12.2020 - نوێکردنەوە : 03.12.2020
شاندەكەی توركیا سەردانێكى كار و هاوكارييان بۆ شارۆچكەى تەلعەفەر ئه‌نجامدا

Mosul

مووسڵ - AA

شاندەكەى سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TİKA)، سەردانێكى كار و هاوكارييان بۆ شارۆچكەى ته‌له‌عفه‌ر لە پارێزگای مووسڵ ئه‌نجامدا.

شاندەكەى توركيا بۆ ته‌له‌عفه‌ر بە سەرۆكايەتى سەرۆكى فەرمانگەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەفريقاى TİKA، بولەنت كۆركماز و ياوەرى هەريەك لە كۆنسوڵى توركيا لە مووسڵ، محەمەد كوچوكساكاڵڵى، بەرێوەبەرى TİKA لە عێراق، موستەفا يازيجى، نوێنەرى عێراقى وەقفى مەعاريفى توركيا، ئەحمەد زەكى ئۆڵاش، بەرپرسى مانگى سوورى توركی لە عێراق، يونس يازيجى و به‌رپرسانی دیكه‌ بوو.

شاندەكە سەرەتا لە باڵەخانەى قايمقامييەتى كرد و لەگەڵ هەريەك لە قايمقامى ته‌له‌عفه‌ر، قاسم محەمەد شەريف، پەرلەمانتارى توركمان لەيلا محەمەد عەلى، بەرپرسى بەرەى توركمانى عێراق لە ته‌له‌عفه‌ر عەبدولغەنى ئەفەنديئۆغڵو و بەرپرسانى شارەكە كۆبوونەوە و تاوتوێى ئەو بوارانەيان كرد كە TİKA دەتوانێت هاوكارى ته‌له‌عفه‌رى تێدا بكات.

بولەنت كۆركماز كە لەكاتى سەردانەكەدا قسەى كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ته‌له‌عفه‌ر دوا وێستگەى سەردانە حەوت رۆژييەكەيانە بۆ عێراق، لەم چوارچێوەيەدا، سەردانى بەغدا، نەجەف، كەربەلا، كەركووك و مووسڵ-يان كردووە و كۆبوونەوەى زۆر گرنگيان ئەنجامداوە.

كۆركماز گوتى: "وەكو TİKA خۆشحاڵين كە لە ته‌له‌عفه‌ر، لە خاكى باوباپيرمان و لەگەڵ خزمەكانمانين" و جەختى لەوەكردەوە كە سەرجەم دامەزراوەكانى توركيا، پشتیوانیی سەرجەم خزمانمان و سەرجەم خەڵكى عێراق دەبن.

راشیگه‌یاند: "وەكو ئەركێكى برايەتيمان، بۆ دەربڕينى هەستى دۆستايەتى، چۆن دەتوانين سوودبەخش بين بۆتان، چۆن پاڵپشتيتان بكەين، بۆ ئەوەى بە تايبەتى تاوتوێى ئەمەتان لەگەڵدا بكەم، هاتووين بۆ ئێرە".

سەرۆكى فەرمانگەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەفريقاى TİKA ئەوەى وەبيرهێنايەوە كە TİKA لە ساڵى ٢٠١٢وە زياتر لە ٦٠٠ پرۆژەى لە عێراق جێبەجێكردووە و رایگه‌یاند: "TİKA پێشتر نزيكەى ٤٠ پرۆژەى لەم ناوچەيە ئەنجامدا. پەنا بەخوا ئومێد دەكەين ژمارە و جۆرى ئەم پرۆژانە زيادبكەين".

شاندەكەى توركيا لە دواى قايمقامييەت، سەردانى نەخۆشخانەى ته‌له‌عفه‌ر، قەڵاى مێژوويى ته‌له‌عفه‌ر، لقى بەرەى توركمانى عێراق لە ته‌له‌عفه‌ر و شارەدێى عيازييەيان كرد.

- مانگى سوورى توركيا ٥٣٠ كارتۆن هاوكارى لە تەله‌عەفەر دابەشكرد

لە ميانى سەردانەكەى شاندەكەى توركيا بۆ ته‌له‌عفه‌ر، مانگى سوورى توركيا ٥٣٠ كارتۆن هاوكاریى دابەشكرد.

هاوكارييەكە بە بەشدارى شاندەكەى توركيا و سەرۆكايەتى بەرپرسى مانگى سوورى توركی لە عێراق، يونس يازيجى دابەشكرا.

لەو چوارچێوەيەدا ١٠٠ كارتۆن هاوكارى لە ناوەندى شارۆچكەى ته‌له‌عفه‌ر و ٤٣٠ كارتۆن لە شارەدێى عيازييە دابەشكرا.

كۆنسوڵى توركيا لە مووسڵ، محەمەد كوچوكساكاڵڵى، كە لە بارەى هاوكارييەكانى مانگى سوورى توركى قسەى كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، عيازييە يەكێكە لەو شارەدێيانەى كە زۆرترين زيانى بەدەست رێكخراوى تيرۆرستى داعشه‌وه‌ بەركەوتووە و بەهۆى داخستنى كەمپەكانەوە لە رۆژانى رابردوودا سەدان خێزان گەڕاونەتەوە شارەدێكە.

- "توركمانەكان، تەله‌عەفەر، توركمانەكانى عێراق بە تەنها نين"

كوچوكساكاڵڵی باسی له‌وه‌شكرد كە بۆ هاوكاريكردنى خزمە توركمانەكانمان لە عيازييەن و رایگه‌یاند: "توركيا جارێكى ديكە ئەوەى نيشاندا كە لە رێگەى مانگى سوورەوە، لە رێگەى وەقفى مەعاريفەوە، لە رێگەى TİKA و سەرجەم دامودەزگاكانييەوە، پشتیوانیی عێراق و سەرجەم توركمانەكانى عێراقه‌".

گوتيشى: "من بە تايبەتى دەمەوێ ئەوە بڵێم، توركمانەكان، ته‌له‌عفه‌ر، توركمانەكانى عێراق بە تەنها نين. توركياى بەهێز و گەورەى ٨٥ مليۆن كەسى هەموو كات لە پاڵ توركمانەكان، خەڵكى عێراق و عێراقدايە. ئەمڕۆ بووە رۆژێكى جوان بۆ نيشاندانى دۆستايەتى و برايەتيمان".

لاى خۆيەوە بەرپرسى لقى ته‌له‌عفه‌ری بەرەى توركمانى عێراق، عەبدولغەنى ئەفەنديئۆغڵو، ئاماژەى بەوە كرد كە بۆهۆى داخستنى كەمپەكانەوە پەنابەران ناچاركران بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵيان.

ئەفەنديئۆغڵو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كە ئەو كەسانەى كە دەگەڕێنەوە خانووەكانيان لەلايەن داعشەوە يان زيانى بەركەوتووە يان رووخێنراوە و گوتى: "خوا لێتان رازيبێت، كۆمارى توركيا بەبەردەوامى لە پاڵ توركمانەكانە. ئەمە يەكەم جار نييە، پێشتر سەدان جار پشتیوانی ئەم گەله‌ بووە و هەموو هاوكارييەكى كردووە. خوا لە كۆمارى توركيا و ئەو شاندە رازيبێت كە هاتوون".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın