توركيا, جيهان, وەرزش, لە دەزگا, ژيان

دەنگدان لەسەر "فۆتۆکانی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵو دەستیپێکرد

ئاژانسی ئانادۆڵو ٧٦ وێنەی فۆتۆگرافی لە بوارەکانی هەواڵ، ژیان و وەرزش بە ژێرنووسی تورکی و ئینگلیزی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی خستە دەنگدانەوە.

Ekip  | 01.12.2020 - نوێکردنەوە : 05.01.2021
دەنگدان لەسەر "فۆتۆکانی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵو دەستیپێکرد

Ankara

ئەنقەرە- AA

وێنەگران و پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە بوارەکانی هەواڵ، ژیان و وەرزش، پەیوەست بە رۆژەڤی تورکیا و جیهانەوە بەگوێرەی دەنگدان، "وێنەی ساڵ" دیاریی دەکەن.

بۆ یەکەمجار ئاژانسی ئانادۆڵو لە ساڵی ٢٠١٢دا، مەراسیمی تایبەت بە هەڵبژاردنی "وێنەی ساڵ"ی رێکخست، ئەمساڵیش ئاژانسی ئانادۆڵو ، ٧٦ وێنەی جوگرافیا جیاجیاکانی جیهانی خستە دەنگدانەوە و بەگوێرەی دەنگەکان، وێنەی ساڵ دیاریی دەکرێت.

لە کێبڕکێی کولتووری "وێنەی ساڵ"دا، ٣١ وێنەی تایبەت بە هەواڵ، ٣٠ وێنەی تایبەت بە ژیان و ١٥ وێنەی تایبەت بە بواری وەرزش هەن.

ساڵی رابردوو، ٢٧٩ کەس بەشداری کێبڕکێکەیان کردبوو و کێبڕکێکە تا ٣١ی کانوونی یەکەم بەردەوام بووبوو.

https://photovideorate.aa.com.tr/

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın