Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
01 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
حكوومه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی دوێنێی مه‌قدۆنیا ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانن رێككه‌وتنی پرێسپا له نێوان یۆنان و مه‌قدۆنیا به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ی دوێنێی مه‌قدۆنیاوه بڵاوكرده‌وه.
له ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌مریكا به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له ئه‌نجامی ئه‌و ریفراندۆمه ده‌كات كه 30ی ئهیلوول له كۆماری مه‌قدۆنیا سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتنی پرێسپا به‌ڕێوه‌چوو و پشتگیریی هاووڵاتییانی بۆ ئه‌ندامێتی له ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا دووپاتكرده‌وه".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه پشتگیریی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن و به‌ئه‌ندامبوونی مه‌قدۆنیا له ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا به هاوكار ده‌زانن بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه.