Eşref Musa,Ramal Abdullah Mahmood
01 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2018
ئیدلب – AA
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند له ئاكامی ئه‌و سێ ساڵه‌ی رووسیا ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له سووریا كردووه، به‌لانیكه‌م شه‌ش هه‌زار و ٢٣٩ هاووڵاتی سووریا کوژراون.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له سێیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ستكردن به ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له سووریا له ٣٠ی ئه‌یلوولی ٢٠١٥ به پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئاكامی ئه‌و سێ ساڵه‌ی رووسیا ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له سووریا كردووه، به‌لانیكه‌م شه‌ش هه‌زار و ٢٣٩ هاووڵاتی سووریا کوژراون كه هه‌زار و ٨٠٤یان منداڵ بوون.
سه‌رنج بۆ ئه‌وه‌ش راكێشراوه به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و هاووڵاتییه مەدەنییانە له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆندا بوون، به‌مجۆره؛ "حه‌له‌ب دوو هه‌زار و ٧٩٦ كه‌س، ئیدلب دوو هه‌زار و ١٩ كه‌س، دێرازۆر ٧٠٩ كه‌س، حومس ٢٨٤ كه‌س، ره‌ققه ٢٤١ كه‌س، حه‌ما ٩٣ كه‌س، حه‌سه‌كه ٤٣ كه‌س، ده‌رعا ٢٢ كه‌س، لازقییه یه‌ك كه‌س، دیمه‌شق و گونده‌واره‌كانی ٦٧ كه‌س".