جيهان

حووسییەکان: "بەندەری حودەیدە لەلایەن ئیسرائیلی دوژمنەوە بۆردومان کراوە"

حووسییەکان ڕایانگەیاند کە بەندەری حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە.

Mohammed Sameai, Omar Alothmani  | 10.06.2025 - نوێکردنەوە : 11.06.2025
حووسییەکان: "بەندەری حودەیدە لەلایەن ئیسرائیلی دوژمنەوە بۆردومان کراوە"

Yemen

یەمەن ــ AA

حووسییەکان ڕایانگەیاند کە بەندەری حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە.

کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە: "ئیسرائیلی دوژمن لە میانی دوو ھێرشدا، بەندەری حودەیدەی بۆردومان کردووە".

کەناڵەکە وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.

لەبەرامبەردا سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزی دەریاییان، ھێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک ئامانجی حووسییەکان لە بەندەری حودەیدە، ئەوەش لە وەڵامی ھێرشەکانی حووسییەکان دژبە ئیسرائیل.

بانگەشەی ئەوەشی کردووە: "ئامانج لە ئەنجامدانی ھێرشەکە، زیانگەیاندنە بە بەندەری حودەیدە کە ھێشتا لەلایەن حووسییەکانەوە بۆ ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی بەکاردەھێنرێت".

پێشتر سوپای ئیسرائیل، ھۆشداری ئەوەی دابوو کە ھێرش دەکاتە سەر بەندەرەکانی ڕەئس عیسا، حودەیدە و سەلیف ڕۆژئاوای یەمەن، ھەروەھا بانگەشەی ئەوەشی کردبوو کە ئەو بەندەرانە لەلایەن حووسییەکانەوە بۆ ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی، بەکاردەھێندرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın