جيهان

نەتەوە یەکگرتووەکان: "دوو ھەزار و ٧٠٠ منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ لە غەززە تووشی بەدخۆراکی بوون"

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد کە ڕێگا بدرێت، بەپەلە یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە کەرتی غەززە.

Omar Alothmani  | 11.06.2025 - نوێکردنەوە : 13.06.2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: "دوو ھەزار و ٧٠٠ منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ لە غەززە تووشی بەدخۆراکی بوون"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بەھۆی پەیڕوکردنی سیاسەتی برسیکردن لەلایەن ئیسرائیلەوە بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، دەرکەوتووە کە لە کۆتاییەکانی مانگی ئایاری ڕابردوودا، دوو ھەزار و ٧٠٠ منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ لە كەرتی غەززە تووشی بەدخۆراکی بوون.

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیوویەتی: "قەیرانی برسێتی لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنە، چونکە خەڵکی غەززە بەردەوام بەدەست برسێتی دەناڵێنن".

ڕاشیگەیاندووە: "لە کۆتاییەکانی مانگی ئایاری ڕابردوودا، دوو ھەزار و ٧٠٠ منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ لە كەرتی غەززە تووشی بەدخۆراکی بوون".

داواشی کردووە کە ڕێگا بدرێت، بەپەلە یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە کەرتی غەززە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın