ترەمپ کشانەوەی کارمەندانی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە "زیادبوونی مەترسیی لە ناوچەکە" بەستەوە

Washington DC
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە بارەی بڕیاری کشانەوەی بەشێک لە کارمەندانی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەی بەوە کرد بەهۆی ئەوەی ڕەنگە ناوچەکە ببێتە شوێنێکی مەترسیدار، ئەو بڕیارەیان داوە.
لە کاتی چوونەژوورەوە بۆ ناوەندی کەنەدی لە واشنتۆنی پایتەخت، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، سەبارەت بە ڕۆژڤ بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
سەبارەت بە ڕێنماییەکانی کشانەوەی کارمەندانی ئەمریکی ناپێویست لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ترەمپ ڕایگەیاند: "بەڵێ، لەوێ دەکشێنەوە، چونکە ڕەنگە ئەوێ ببێتە شوێنێکی مەترسیدار. دەبینین چی ڕوودەدات. بڕیاری کشانەوەمان بە کارمەندانەکەمان گەیاندووە".
لە وەڵامی چەند پرسیارێکدا لە بارەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، ترەمپ هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دووپات کردەوە و، ڕایگەیاند: "هەرگیز ناتوانن ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. هەر بەو سادەییە. ناتوانن ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. ڕێگە بەمە نادەین".
لە لایەکی دیکەوە، لە میانی بەشداری کردنی لەو دانیشتنەی لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بەڕێوەچوو، هێگسێس تێڕوانینەکانی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران خستەڕوو.
سەبارەت بە بانگەشەی سیناتۆر لیندزی گراهام کە ڕایگەیاند: "ئێران هەوڵ دەدات لە بری بەرنامەی ئاشتییانەی وزەی ئەتۆمی، چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت"، هێگسێس ڕایگەیاند: "زۆر نیشانە هەن دەریدەخەن کە بەرەو شتێک دەچن زۆر لە چەکی ئەتۆمی دەچێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن