جيهان

ئەمریکا کشانەوەی بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پشتڕاست کردەوە

Aynur Şeyma Asan  | 12.06.2025 - نوێکردنەوە : 12.06.2025
ئەمریکا کشانەوەی بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پشتڕاست کردەوە

Ankara

واشنتۆن - AA

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کشاندنەوەی بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پشتڕاست کردەوە.

بەرپرسێکی ئاژانسی ئانادۆڵو لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەیەوە لێدوانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دا.

ئەو پرسە ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت کە ئەمریکاییەکان لە ناوخۆ و دەرەوە لە ئاسایش دابن، لە ئاراستەی ئەم سیاسەتەدا، ئەمریکا کارمەندانی لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئەمریکا کەم دەکاتەوە.

هەر لەم بارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاندووە کە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) چاودێری گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

ئەو بەرپرسە ڕاشیگەیاندووە کە، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پیت ھێگسێس ڕێگەی داوە بە "ڕۆیشتنی خۆبەخشانەی کەسوکاری کارمەندانی باڵیۆزخانە" و فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "بۆ هەرچەشنە ئامادەکارییەکی لەناکاو لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا لە هاوکاری نزیکدان.

پێشتر سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی ئێران و ئەمریکا لە دانوستانەکانی پەیوەندیدار بە پرسی ناوەکی ئێران، ئەوە بە شێوەیەک ئێران بۆردومان دەکات کە لە ڕابردوودا هاوشێوەی نەبیندرابێت.

لە بەرامبەردا وەزیری بەرگریی ئێران عەزیز نەسیرزادە هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی بنکە و بارەگای هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەی کردبوو.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın