لە زنجیریەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە ٤٧ فەڵەستینی کوژران
لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە، ٤٧ فەڵەستینی کوژران.

Gazze
غەززە ــ AA
لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە، ٤٧ فەڵەستینی کوژران.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھیرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچەی باکوور، ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە.
ھەروەھا شایەتحاڵەکان باسیان لەوەش کرد کە لە میانی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک گردبوونەوەی فەڵەستینییەکان لە بەردەم ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆیییەكان، هەروەها ژمارەیەک خانوو و خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە چەند ناوچەی کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.
ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانەکاندا، ٤٧ فەڵەستینی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.