لە ئیتاڵیا خۆپیشاندان دژبە ڕفاندنی کەشتی "مادلین" لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدرا
لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە ڕۆما پایتەختی ئیتاڵیا و شاری میلانۆ ئەنجامدران، بە توندی ڕفاندنی کەشتی "مادلین" کە لە ھەوڵدابوو یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەنێتە کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، سەرکۆنە کرا.

Roma
ڕۆما ــ AA
لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە ڕۆما پایتەختی ئیتاڵیا و شاری میلانۆ ئەنجامدران، بە توندی ڕفاندنی کەشتی "مادلین" کە لە ھەوڵدابوو یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەنێتە کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، سەرکۆنە کرا.
سەدان خۆپیشاندەر لە ناوەڕاستی ڕۆما گردبوونەوە و ئاڵای فەڵەستینیان بەرزکردەوە، ھەروەھا بە توندی ڕفاندنی کەشتی "مادلین"یان لەلایەن ئیسرائیلەوە کە لە ھەوڵدابوو یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەنێتە کەرتی غەززە، سەرکۆنە کرد.
خۆپیشاندەران داوایان کرد ئەو ١٢ چالاکوانە ئازاد بکرێن کە لەناو کەشتییەکەدا، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستبەسەر کراون.
ھەروەھا خۆپیشاندەران چەندین لافیتەیان بەرزکردەوە کە لەسەریان نووسرابوو "ئازادی بۆ فەڵەستین"، "کۆمەڵکوژی ڕابگرن"، "نەخێر بۆ ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل"، " دەست لەسەر کەشتیگەلی ئازادی ھەڵبگرن".
لە شاری میلانۆیش بە ھەمان شێوە، خۆپیشاندان دژبە بەردەوامی گەرمارۆی سەر غەززە و دەست بەسەرداگرتنی کەشتی "مادلین"، لەلایەن ئیسرئیلەوە، ئەنجامدرا.
دوێنێ دووشەممە سوپای ئیسرائیل دەستی بەسەر کەشتی "مادلین" داگرت کە لە ھەوڵدابوو یارمەتی مرۆیی بگەیەنێتە کەرتی غەززە.
لە میانی دەست بەسەرداگرتنی کەشتی "مادلین" ، ١٢ سەرنشینی ناو کەشتییەکە لەلایەن سوپای ئیسرائیل دەست بەسەرکراون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن