جيهان

سوپای ئیسرائیل دەستی بەسەر کەشتی مادلین داگرت کە لە هەوڵدابوو بە شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە یارمەتییەکان بگەیەنێت

سوپای ئیسرائیل دەستی بەسەر ئەو کەشتییە داگرت کە ١٢ سەرنشینی هەیە و لە هەوڵدابوو کە گەمارۆ سەر غەززە بشکێنێت و یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەنێت.

Muhammed Emin Canik  | 09.06.2025 - نوێکردنەوە : 10.06.2025
سوپای ئیسرائیل دەستی بەسەر کەشتی مادلین داگرت کە لە هەوڵدابوو بە شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە  یارمەتییەکان بگەیەنێت

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سوپای ئیسرائیل دەستی بەسەر ئەو کەشتییە داگرت کە ١٢ سەرنشینی هەیە و لە هەوڵدابوو کە گەمارۆ سەر غەززە بشکێنێت و یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەنێت.

زنجیرەی کەشتییەکانی هاوپەیمانی ئازادی (Freedom Flotilla Coalition) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لەبارەی دۆخی کەشتییەکەیان زانیاری بڵاو کردەوە.

هاوپەیمانییەکە ڕایگەیاندووە کە سوپای ئیسرائیل دەستوەردانی لە کەشتییەکە کردووە و هەر بۆیەش پەیوەندییان لەگەڵ کەشتییەکە پچڕاوە و چالاکانی مەدەنی ناو کەشتییەکەش لە لایەن ئیسرائیلەوە ڕفێندراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا وێڕای ئاماژەدان بەوە کە کەشتییەکە بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی فەڵەستین بەڕێ کەوتووە، جەخت لەوەش کراوەتەوە کە بۆ ئازادی چالاکڤانان گوشار بخرێتە سەر وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە.

شایەنی باسە کەشتی مادلین سەر بە ڕێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی بە ناوی (Freedom Flotilla Coalition-FFF)یە و لە ١ی حوزەیرانەوە لە بەندەری جان لی کوتی لە شاری کاتانیای ئیتاڵیا بەرەو غەززە بەڕێ کەوتووە.

کەشتی مادلین ١٢ سەرنشینی هەیە و چالاکڤانی سویدی گرێتا تۆنبێرگ و ئەکتەری ئیرلەندی لیام کانینگهام لە کەشتییەکەدان.

ئەو چالاکڤانە مەدەنیانە دەیانەوێت گەمارۆکانی سەر کەرتی غەززە بکشێنن و یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەننە غەززە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın