Dildar Baykan,Hemın Othman Mohammed
09 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
نیویۆرك - AA
نوێنه‌ری كالیفۆرنیا و كاندیدی به‌رایی پارتی دیموكرات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ٢٠٢٠، ئێریك سوالوێڵ كشانه‌وه‌ی خۆی له كێبڕكێی به‌ربژێری راگه‌یاند.
ئێریك سوالوێڵ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له نووسینگه‌ی كه‌مپینی كالیفۆرنیا بڵاویكردووەتەوە، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاندیدبوونی نه‌بووه‌ته جێی سه‌رنج و له كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی كشاوه‌ته‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه كردووە كه له میانی كه‌مپینه‌كه‌دا زۆر چیرۆكی له‌باره‌یه‌وه هۆنراوه‌ته‌وه و دیدی نوێی به‌ده‌ستهێناوه، له‌مه‌ودوا درێژه به كاره‌كانی ده‌دات بۆ دووباره سەرکەوتن بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پشتیوانیكردنی دیموكراته‌كانی دیكه.