Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
09 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس لە میانی کۆنفرانسێکدا کە لە لایەن رێکخراوی "کریستیانە یەکگرتووەکان لە پێناو ئیسرائیل‌دا" سازکرابوو، رایگەیاند "پێویستە ئێران ئارامگریی ئەمریکا، مکووڕیی ئەمریکا وەک کەموکوڕیی لێکنەداتەوە. لە میانی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا ئێران هەرگیز نابێت بە خاوەن چەکی ئەتۆمیی".
هەریەک لە جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن بەشدارییان کرد لە کۆنفرانسی ساڵانەی رێکخراوی "کریستیانە یەکگرتووەکان لە پێناو ئیسرائیل‌دا" کە بە لایەنگریی ئیسرائیل ناسراوە و ساڵانە لە واشنتۆن سازدەکرێت.
لە گوتارێکدا مایک پێنس جەختی لەوەکردەوە کە پشتیوانیی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە ئیسرائیل هەمیشە درێژەی دەبێت و بۆ لەمەودواش لە سەرجەم بوارەکاندا پشتیوانیی لە ئیسرائیل دەکەن.
مایک پێنس بەردەوام بوو لە رەخنەکانی لە ئێران و تیشکی خستەسەر ئەوەی کە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل‌دا هەموو شتێک لە دژی ئێران ئەنجام دەدەن و گوتی: "پێویستە ئێران ئارامگریی ئەمریکا، مکووڕیی ئەمریکا وەک کەموکوڕیی لێکنەداتەوە. لە میانی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا ئێران هەرگیز نابێت بە خاوەن چەکی ئەتۆمی".
سەبارەت بە ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "هەموو ئاشتییەک پێویستی بە هەندێک سازش هەیە، بەڵام ئەمریکا هەرگیز سازش لەسەر ئاسایش و پارێزراویی دەوڵەتی ئیسرائیل ناکات".
- به‌شی "دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران" له وتاره‌كه ده‌رهێنرابوو
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاوبوونه‌ته‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه کە له ره‌شنووسی وتاره‌كه‌ی مایک پێنسدا ده‌ربڕینێ "ئه‌مریكا ئاماده‌ی دانوستانه له‌گه‌ڵ ئێران" بوونی هه‌بووه و دواجار له وتاره‌كه ده‌رهێنراوه و مایك پێنس ئه‌و رسته‌یه‌ی نه‌گوتووه.
دواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و پشتگیرییه‌كانی ئه‌مریكای بۆ ئیسرائیل دووپاتكرده‌وه.
مایک پۆمپیۆ وه‌بیریهێنایه‌وه كه ئه‌مریكا قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌ناسێت و به‌رده‌وام ده‌بن له‌و جۆره هه‌نگاوانه.
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن-یش له هه‌مان كۆنفرانسدا جه‌ختیكرده‌وه، پشتگیرییه‌كانیان بۆ ئیسرائیل به‌بێ پچڕان به‌رده‌وام ده‌بێت و رایگه‌یاند، له‌باره‌ی ئێرانه‌وه ئیسرائیل به‌ته‌نها نییه.
جێی سه‌رنج بوو له كۆنفرانسی ئه‌م رێكخراوه‌دا كه به گرنگترین گرووپی لایه‌نگری ئیسرائیل داده‌نرێت له ئه‌مریكا، سێ به‌رپرسی باڵای حكوومه‌تی تره‌مپ وتاریان پێشكه‌ش كرد و بابه‌ته‌كانی كۆنفرانسه‌كه زیاتر په‌یوه‌ست بوو به ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.