Muhammet Ali Kemal
09 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
کۆلن - AA
لە شاری کۆڵن رۆژئاوای ئەڵمانیا ناوەندی گشتیی کاروباری ئایینی یەکێتیی ئیسلامیی تورکی بە هۆی گومانی بوونی بۆمبەوە، چۆڵکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دەستیخستوون، ئەو نامەیەی کە لە لایەن رێکخراوێکی راستڕەوی توندئاژۆ بەناوی ڤۆڵسفڕۆنت، بۆ ئیمەیڵی ناوەندی گشتیی کاروباری ئایینی یەکێتیی ئیسلامیی تورکی نێردراوە و زانیاریی سەبارەت بە بوونی بۆمب تیایدابووە، رەوانەی پۆلیس کراوە.
لەبەرامبەردا هێزەکانی پۆلیس بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش، ناوەندی گشتیی کاروباری ئایینی یەکێتیی ئیسلامیی تورکیی کە مزگەوتی ناوەندیی کۆڵن-یشی لەنێودایە، چۆڵکرد و ناوچەکەی خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.
شەقامەکانی گەڕەکی ئایرەنفيڵد کە ناوەندی گشتیی کاروباری ئایینی یەکێتیی ئیسلامیی تورکی دەکەوێتە ئەو شەقامەوە بەڕووی هاتوچۆدا داخراون و گەشتی شەمەندەفەر و ترام لە ناوچەکە راگیراوە.