Fuat Kabakcı,Hemın Othman Mohammed
09 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
په‌كین - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند كه به‌توندی نیگه‌رانن له ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا بۆ فرۆشتنی چه‌ك به تایوان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، گینگ شوانگ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له په‌كینی پایته‌خت هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا كرد بۆ فرۆشتنی چه‌ك به تایوان به بەهای دوو ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار.
گینگ شوانگ گوتی: ''ئه‌مریكا، به فرۆشتنی چه‌ك به تایوان به شێوه‌یه‌كی جددی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و چوارچێوه‌كانی بنه‌مای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كات، بنه‌مای تاكه چین به شێوه‌یه‌كی جددی پێشێل ده‌كات، 'به شێوه‌یەکی دیار' ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی چین ده‌كات و زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌روه‌ری و ئاسایشی چین ده‌گه‌یه‌نێت. چین به شێوه‌یه‌كی توند نیگه‌رانه له‌وه و پێداگرانه دژی ده‌وه‌ستێته‌وه''.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تایوان پارچه‌یه‌كی دانه‌بڕاوه له چین و هۆشداریدا و گوتی: ''نابێت هیچ كه‌سێك ئیراده‌ی به‌هێز و پێداگریی متمانه به‌خۆبوونی حكوومه‌ت و گه‌لی چین به‌ئاسان وه‌رگرێت بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی و وه‌ستانه‌وه دژبە ده‌ستوه‌ردانی بیانیی''.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، گینگ شوانگ گوتیشی: ''چین داوا له ئه‌مریكا ده‌كات پابه‌ندی بنه‌مای تاكه چین بێت، هه‌رچی زووه پلانی فرۆشتنی چه‌ك به تایوان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی له‌گه‌ڵ تایوان راگرێت''.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كات كه چه‌كه‌كان بنه‌مای هاوسه‌نگی سه‌ربازیی ناوچه‌كه ناگۆڕێت.
پێشتر ئاژانسی هاریكاری ئاسایشی به‌رگری ئه‌مریكا (DSCA)، كۆنگرێسی ئاگاداركردبوویەوە له ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕینی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بە فرۆشتنی چەک بە تایوان بە بەهای دوو ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار کە ١٠٨ تانكی ئابرامز M1A2T و ٣٥٠ مووشەكی ستینگەر لەخۆدەگرێت.