Hakan Çopur,İslam Doğru,Hemın Othman Mohammed
20 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
ده‌یان هه‌زار كه‌س كه به‌شداریان له رێپێوانی ژناندا كرد له ئه‌مریكا كه ئه‌مساڵ سێیه‌مینی رێكده‌خرێت، به خۆپیشاندان له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا به‌تایبه‌تی واشنتۆن و نیویۆرك پرۆتێستۆی سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ-یان كرد.
خۆپیشانده‌ران كاته‌كانی به‌یانی زوو ده‌ستیانكرد به گردبوونه‌وه له ده‌ورووبه‌ری فریدم پلازا له واشنتۆنی پایته‌خت و پاشان به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم و هوتافکێشان له به‌رده‌م تره‌مپ ئینته‌رناشناڵ هۆتێل كۆبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران به هوتافكێشان له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به كۆچ، دیواری سنووری مه‌كسیك و یه‌كسانی ره‌گه‌زی، درێژه‌یان دا به رێپێوانه‌كه‌یان.
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی موسڵمانی ئه‌مریكی پشتیوانیان له رێپێوانه‌كه‌ی واشنتۆندا كرد.
- خۆپیشاندانه‌كانی نیویۆرك
نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له نیویۆرك، ئالێكساندریا ئۆكاسیا-كۆرتێز كه له هه‌ڵبژاردنه ناوه‌ندییه‌كانی شه‌شی تشرینی دووه‌م بۆ كۆنگرێس هه‌ڵبژێردرا و ناونیشانی گه‌نجترین ئه‌ندامی وه‌رگرتووه، به‌شداری له رێپێوانه‌كه‌ی نیویۆركدا كرد.
خۆپیشانده‌ران به هوتافكێشان و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی "نه‌خێر بۆ دیوار، نه‌خێر بۆ تره‌مپ" و "تره‌مپ حكوومه‌ت بكه‌ره‌وه" پرۆتێستۆی حكوومه‌تیان كرد.
خۆپیشانده‌ران كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س ده‌بوو، دوای خۆپیشاندانه‌كه‌یان به‌بێ هیچ رووداوێك بڵاوه‌یان كرد و كۆتاییان به‌خۆپیشاندانه‌كه‌یان هێنا.