پێشنیازی "ریفۆرمی کۆچبەریی" لەبەرامبەر "دیواری سەر سنووردا" لە لایەن ترەمپ-ەوە
- سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پێشنیازی "ریفۆرمێکی کۆچبەریی" گشتگیری بۆ دیموکراتەکان کردووە لە بەرامبەر پەسەندکردنی خەرجیی ئەو دیوارەی خوازیارە لەسەر سنووری نێوان ئەمریکا-مەکسیک دروستی بکات و بڕی پێنج ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
Washington DC
واشنتۆن- AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پێشنیازی "ریفۆرمێکی کۆچبەریی" گشتگیری بۆ دیموکراتەکان کردووە لە بەرامبەر پەسەندکردنی خەرجیی ئەو دیوارەی خوازیارە لەسەر سنووری نێوان ئەمریکا-مەکسیک دروستی بکات و بڕی پێنج ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
سەبارەت بە دیوارەکەی سەر سنووری مەکسیک کە بووە هۆی سەرهەڵدانی قەیران لە نێوان دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ-دا و سەرەنجام بووە هۆی داخستنی حکوومەتی فیدڕاڵیی، ترەمپ لە کۆشکی سپییەوە لە پەخشێکی راستەوخۆدا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرەتای قسەکانی بە باسکردنی هۆکارەکانی ئەوەی بۆچی پێویستە لەسەر سنووری مەکسیک دیوارێک دروست بکرێت، دەستپێکرد و گوتی:
"سیستمی کۆچ لە وڵاتەکەمان زۆر بە خراپی تێکچووە. پێویستە ئێمە ئەمە چاک بکەینەوە" و جەختی لەوەکردەوە کە بە هۆی ئەوەی بەشێک لە سنوورەکانی باشووری ئەمریکا ناتواندرێت بە باشی بپارێزرێن و ئەمەش بەرەوڕوویان دەکاتەوە لەگەڵ کێشە بنەڕەتییەکانی وەک قاچاقخچێتییکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و هاتنە ناوەوەی کۆچبەری نایاسایی بۆ ئەمریکا.
- "بەدڵنیاییەوە پێویستە دیوارەکە دروست بکرێت"
سەرۆکی ئەمریکا بە پێویستی زانیوە کە ئەو دیوارە دەبێت دروست بکرێت و تیشکی خستەسەر ئەوەی بۆ دیموکراتەکان کە تا ئەمڕۆ ئەو هەڵوێستەیان پەسەندنەکردووە، پلانێکی نوێی ئامادەکردووە کە چەندین بەشی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت.
لە چوارچێوەی ئەو پلانەی کە ترەمپ پێشنیازی کردووە، مافە یاساییەکانی ئەو منداڵانەی کە لە لایەن دایک و باوکیانەوە بە شێوەیەکی نایاسایی هێنراونەتە ئەمریکا و ژمارەیان نزیکەی ٧٠٠ هەزار منداڵە، بۆ ماوەی سێ ساڵ دەپارێزرێت و ئەو منداڵانە دیپۆرت ناکرێنەوە.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها باسی لەوەشکردووە مافەکانی کۆچبەران کە لە چوارچێوەی دۆخی پارێزبەندیی کاتیی (TPS) لە ئەمریکا دەژین، بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە درێژ دەکەنەوە.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ كه هه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌مان پلاندا پێشنیازی كردووه میكانیزمێك به‌بڕی یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار دابنێن به‌ئامانجی به‌رگرتن له هاتنه ناوه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له سنووره‌وه و فراوانكردنی ئه‌و هاوكاریه مرۆییانه‌ی پێشكه‌ش به كۆچبه‌ران ده‌كرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه وه‌ك به‌شێكی هه‌موو ئه‌و قۆناغه پێداگره له‌سه‌ر بنیاتنانی دیواره‌كه كه پێنج ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت.
- "با رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و پلانه و هه‌رچی زووه حكوومه‌ت بكرێته‌وه"
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند "ساڵانێكه دیموكراته‌كان و كۆماریخوازه‌كانیش ئه‌مانه‌یان ده‌ویست. له‌م پلانه‌دا كۆمه‌ڵێك مادده هه‌ن هه‌ردوو پارته‌كه ده‌یخوازن. له‌به‌رئه‌وه با رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و پلانه و هه‌رچی زووه حكوومه‌ت بكرێته‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه پرۆژه یاساكه به‌و پلانه نوێیه‌وه ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌بێته رۆژه‌ڤی ئه‌نجوومه‌نی پیران و پێویسته هه‌ردوو پارته‌كه پشتیوانی له‌و پلانه بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، بەرلە روونكردنه‌وه فه‌رمییه‌كه‌ی تره‌مپ، سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراته‌كان رایانگه‌یاندبوو كه ئه‌و پلانه په‌سه‌ند ناكه‌ن و دژی پشتیوانی دارایین بۆ دیواره‌كه.
به هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر "دیوار" له نێوان تره‌مپ و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا كه دیموكراته‌كان زۆرینه‌ن تیایدا ماوه‌ی ٢٩ رۆژه حكوومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكا داخراوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن