لاپەڕەی یەکەم > توركيا

توركيا ئەوانی تر هەواڵەکان

سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ده‌مانه‌وێت له‌ هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئازاردا وه‌ك ئاكپارتی و هاوپه‌یمانی جومهور، به‌سه‌ركه‌وتنێك مێژوو بنووسینه‌وه‌ كه‌ دوژمن بهه‌ژێنێت".

- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوشئۆغڵو رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌نێو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی پێكیانهێناوه‌، په‌كه‌كه‌ هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر بڵێن هه‌ده‌په‌ پارتێكی شه‌رعییه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوپه‌یمانێتیمان ئه‌نجامداوه‌، ئه‌مه‌ فریایان ناكه‌وێت".

وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار: "نابێ رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە لەو ناوچە ئارامە بوونی ھەبێت کە بە درێژای ٤٤٠ کیلۆمەتر لە رۆژھەڵاتی فوڕات دەکێشرێت. پێویستە ئاسایشی ناوچەکە لە لایەن تورکیاوە دەستەبەر بکرێت".

ئەردۆغان " ئەو ھێرشانەی کە بەرامبەر ئابووریمان زیادیکردووە، وایکردووە کە ھەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار لە ھەڵبژاردنێکی خۆجێی ئاسایی دەربچێ. ئەم ھەڵبژاردنانە تەنھا بۆ شارەوانی نییە بەڵکو لە ھەمان کاتدا ھەڵبژاردنی چارەنووسە".

- سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "كێڵگه‌یه‌كی نوێی گازمان له‌ تراكیا دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌ده‌گه‌كه‌ی سێ ملیار مه‌ترسێجایه‌‌ و به‌مجۆره‌ش به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و گازه‌ی له‌ تراكیا ده‌رده‌هێندرێت دوو هێنده‌ زیاد ده‌كات".