توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "(ئیسرائیل-فەڵەستین) لە ئێستادا لە هەوڵێداین لەبارەی ئازادکردنی بارمتەکان"

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئامانجمانە قەبارەی بازرگانیمان کە ٥٠ ملیار دۆلارە، بەشێوەیەکی هاوسەنگ بگەیەنینە ٦٠ ملیار دۆلار. دەمانەوێت ئەو سنوورداریانەی لە پیشەسازی بەرگرییدا ڕووبەڕوومان بووەتەوە، ئیدی بە تەواوی لە ڕۆژەڤماندا دەربهێنین".

Zafer Fatih Beyaz, Özcan Yıldırım  | 24.04.2024 - نوێکردنەوە : 25.04.2024
سەرکۆمار ئەردۆغان: "(ئیسرائیل-فەڵەستین) لە ئێستادا لە هەوڵێداین لەبارەی ئازادکردنی بارمتەکان"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لەبارەی نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل-فەڵەستین ڕایگەیاند: ''لە ئێستادا لە هەوڵێداین لەبارەی ئازادکردنی بارمتەکان. هیوادارم تیایدا سەرکەوتوو دەبین''.

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرکۆماری ئەڵمانیا، فرانک واڵتەر شتانمایەر قسەی بۆ میدیاکان کرد.

لەسەرەتای قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە پەیوەندییەکان لە ئەڵمانیا کرد و گوتی: "ئامانجمانە قەبارەی بازرگانیمان کە ٥٠ ملیار دۆلارە، بەشێوەیەکی هاوسەنگ بگەیەنینە ٦٠ ملیار دۆلار. دەمانەوێت ئەو سنوورداریانەی لە پیشەسازی بەرگرییدا ڕووبەڕوومان بووەتەوە، ئیدی بە تەواوی لە ڕۆژەڤماندا دەربهێنین. ئومێدەوارم لەمەودوا گفتوگۆ بکەین لەبارەی پرۆژە هاوبەشەکانی وەبەرهێنانی تورکیا و ئەڵمانیا، نەک بەربەستەکان لە بواری بەرگرییدا".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "باسمان لە چاوەڕوانییەکانمان کرد لە بەرپرسانی ئەڵمانیا بۆ پشتیوانی و هاوئاهەنگی زیاتر لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".

لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە هێرشەکانی ئیسرائیل کرد و گوتی: ''ناتانیاهو تەنیا لەپێناو درێژکردنەوەی تەمەنی سیاسی خۆی ئاسایشی هەموو ناوچەکەمان بە هاووڵاتیانی خۆیشیەوە دەخاتە مەترسییەوە. پێویستە ڕێگە بەهەوڵەکانی حکوومەتی ئیسرائیل نەدرێت کە کار دەکات بۆئەوەی ئەو تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژیانەی لە غەززە ئەنجامیداون لە ڕۆژەڤ لابەرێت''.

لەبارەی دۆخی غەززەوە ڕاشیگەیاند: "هەوڵەکانمان زیاد دەکەین و بەردەوام دەبین بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بەبێ وەستان و بەپێی پێویست بە گەلی فەڵەستین".

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییە بازرگانییە چڕەکان ناپارێزن، ئەو کارە کۆتایی هات.

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختیشی لەوە کردەوە کە، ''بە داخەوە لێرەدا دیمەنێکی ناخهەژێنی ژن و منداڵ و بەتەمەن هەیە. پێویستە دۆستانی ئەڵمانیمان ئەم دیمەنە ببینن. غەززە و تەواوی فەڵەستین وێران بووە''.

لە کۆتاییدا سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب ئەردۆغان لەبارەی نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل-فەڵەستین ڕایگەیاند: ''لە ئێستادا لە هەوڵێداین لەبارەی ئازادکردنی بارمتەکان. هیوادارم تیایدا سەرکەوتوو دەبین''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın