توركيا, سياسەت, جيهان, عێراق

سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە هەولێر هەروەها دەرفەتەکانی هاوکاریی یەکتر تاوتوێ دەکەین"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "کلیلی چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینە لەسەر بنەمای سنوورەکانی ١٩٦٧ کە پایتەختەکەی قودس بێت".

Başak Akbulut Yazar  | 22.04.2024 - نوێکردنەوە : 22.04.2024
سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە هەولێر هەروەها دەرفەتەکانی هاوکاریی یەکتر تاوتوێ دەکەین"

Istanbul

بەغدا - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، "گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئەگەری تەشەنەسەندنی بۆ ناوچەکە هەیە و لەوەش زیاتر ئەگەر کۆمەڵکوژی زیاتر فەڵەستینییەکانی لێ دەکەوێتەوە. ئەو گرژییانە کاریگەرییان لەسەر برایانی عێراقیشمان هەیە. دەمەوێت وەبیری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بهێنمەوە خۆیان لەو هەنگاوانە بەدوور بگرن کە گرژییەکان زیاد دەکەن".

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، سەرکۆماری تورکیا لەگەڵ هەریەکە لە سەرکۆمار عەبدوللەتیف ڕەشید و سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی کۆبوویەوە و دواتر سەرپەرشتی کۆبوونەوەی شاندی نێوان دوو وڵاتیشیان کرد.

دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکان لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکوەزیران سوودانی لەبەردەم کامێراکان ئامادەبوون و قسەیان بۆ میدیاکان کرد، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، "لە کێشە و دۆخی عێراق بە تەواوی تێدەگەم".

سەرکۆمار ئەردۆغان وێڕای ئاماژەدان بە گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر هەموو جیهان و تورکیا و لەپاڵیشیدا عێراق، گوتی: "لەگەڵ ئەوەی گرنگە ئەو برە ئاوەی کە بەردەدرێتەوە، بەڵام لەوە گرنگترین چۆنییەتی بەکارهێنان و خراپ بەکارهێنانێتی. ئەو لێژنەیەی کە بۆ ئەم مەبەستە پێکمان هێناوە، بۆ هارکاریی لە بواری ئاودا بە شێوەیەکی هەمیشەیی، زانستی و بنەڕەتی، خواستەکانمان بەرەو پێش دەبات. لە دیدارەکانماندا جەختمان لە هاوکاری زیاتر یەکتر لە بوارەکانی وزە، پیشەسازی، تەندروستی، پەروەردەیی، زانستی، گەشتیاری و بواری دیکەدا کردەوە".

سەرکۆماری تورکیا هەروەها باسی لەو تراجیدیا مرۆییە کرد کە لە فەڵەستین ڕوو دەدات و گوتی: "بۆ ڕاگرتنی خوێنرێژی لە غەززە، ئەوەی لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین. لەگەڵ هاوتاکانم باسمان لەو ستەمە کرد کە ئیسرائیل دژ بە فەڵەستینییەکان ئەنجامی دەدات. لەبارەی ئەو هەنگاوانەی کە پێویستن، ڕاوێژمان کرد. گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئەگەری تەشەنەسەندنی بۆ ناوچەکە هەیە و لەوەش زیاتر ئەگەر کۆمەڵکوژی زیاتر فەڵەستینییەکانی لێ دەکەوێتەوە. ئەو گرژییانە کاریگەرییان لەسەر برایانی عێراقیشمان هەیە. دەمەوێت وەبیری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بهێنمەوە خۆیان لەو هەنگاوانە بەدوور بگرن کە گرژییەکان زیاد دەکەن، کلیلی چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینە لەسەر بنەمای سنوورەکانی ١٩٦٧ کە پایتەختەکەی قودس بێت".

سەرکۆماری ئەردۆغان باسی لەوەش کرد کە تا ئێستا وڵاتەکەی ٤٥ تۆن هاوکاریی مرۆیی بۆ خەڵکی غەززە ڕەوانە کردووە و جەختی لەوەش کردەوە کە هەموو هەوڵەکانیان بۆ یارمەتیدانی خەڵکی غەززە دەخەنە گەڕ.

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وێڕای ئاماژەدان بەوە کە دوای تەواوبوونی دیدارەکانی لە بەغدا سەردانی هەولێر دەکات، گوتی: "بەر لە هەموو شتێک لەگەڵ پێکهاتەیەکی سەرەکی عێراقم برایانی تورکمانم کۆ دەبمەوە. لە هەولێر هەروەها دەرفەتەکانی هاوکاریی یەکتر تاوتوێ دەکەین. بەو پێیەش دەمانەوێت نیشان بدرێت کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئایین، مەزهەب و نەتەوە جیاوازەکانی عێراقدا نییە. خەڵکی عێراق لە کام ئایین، مەزهەب یان نەتەوەیەک بن، برا و دۆستی ئێمەن. هەموو عێراق بە یەکپارچە دەبینین و بایەخ دەدەین بە دەوڵەمەندی دیموگرافیای عێراق".

سەرکۆماری تورکیا وێڕای وەبیرهێنانەوەی دۆستایەتی، برایەتی و دراوسێتی عێراق لەگەڵ تورکیا، گوتی: "وەک لە ڕابردوودا بووە، لە ڕۆژانی خۆشی و ناخۆشیدا لە پاڵ برایانمان لە عێراق دەبین. لەگەڵ هەموو ئەو پەرەسەندنەدا کە لە ناوچەکەدا هەیە، هیوادارین ئەو سەردانە ببێتە مایەی وەرچەرخانێک".

سەرکۆماری تورکیا لە کۆتاییدا گوتی: "سوپاسی دۆستایەتی و میوانداری هەموو عێراقییەکان و سەرۆکوەزیرانی سوودانی دەکەم و ئاواتەخوازەم ئەو بڕیارانەی لەو دیدارانەدا دەدرێن، ببنە مایەی خێر و خۆشی".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın