Abdullah Söylemez,Muhammet Ali Ateş
24 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2024
ئاگری - AA
لە قەزای دۆغوبایازیت لە پارێزگای ئاگری، بە درۆن وێنەی ئەو جۆگەلانە گیرا کە سەرچاوەکەیان ئاوی ئەو بەفرەیە لەسەر شاخە بەرزەکان دەتوێتەوە.
توانەوەی بەفری سەر چیاکان ئاستی ئاوی جۆگەلەکانی گوندی ئاکتارلای لە نزیک دەریاچەی باڵک لە قەزای دۆغوبایازیت زیاد کردووە کە نزیکەی دوو هەزار مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە.
جۆگەلەکان کە دەڕژێنە ئەو دەشتاییەی سروشتی زیندوو کردووەتەوە و تیایدا ئاژەڵان دەلەوەڕێن، دیمەنی جوانیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
دیمەنی قەشەنگی ناوچەکە لە درێژبوونەوەی جۆگەلەکان بۆ ناو دەشت، شاخە بەفراوییەکان و ناوچەکانی نىشتەجێبوونی دەروبەری بە درۆن وێنە گیرا.