توركيا

لە فەڕەنسا هەشت کەس بە تۆمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی دارایی بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەستگیر کران

Esra Taşkın  | 23.04.2024 - نوێکردنەوە : 23.04.2024
لە فەڕەنسا هەشت کەس بە تۆمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی دارایی بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەستگیر کران

Ile-de-France

پاریس - AA

هێزە ئەمنییەکانی فەڕەنسا هەشت کەسیان لە سێ ویلایەتی وڵاتەکەیان بۆ تۆمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی دارایی بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەستگیر کرد.

داواکاریی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری فەڕەنسا لە ڕاگەیەندراێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕوونی کردووەتەوە کە، دادگای پاریس دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی لە تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە میانی ساڵانی ٢٠٢٠ هەتا ٢٠٢٤ کردووەتەوە.

دۆسیەیەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە تێکەڵبوون بە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، کۆکردنەوەی یارمەتی دارایی بۆ ڕێکخراوەکە و پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی ڕێکخراوەکە بۆ کۆکردنەوەی باج و سەرانە، کراوەتەوە.

لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا لە هەر سێ ویلایەتی، سەین-ساینت-دەنیس، سەین-ئەت-مارنە و بوخاس دو فون، بە گشتی هەشت کەس دەستگیر کران.

لەسەر داوای داواکاری گشتی فەڕەنسا، هەروەها لە هەرکام لە تەلەڤیزیۆنەکانی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە بەلجیکا، ستێرک تیڤی و میدیاخەبەر تیڤی، پشکنین ئەنجام درا.

بۆ ئەم مەبەستە، پۆلیسی بەلجیکا لە شارۆچکەی دەندەرلێف سەر بە ناوچەی فلامان هەڵمەتێکی پشکنینی بۆ ئەو تەلەڤیزیۆنانە ئەنجام دا کە ناوەندی پڕوپاگەندی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەن.

هێزەکانی پۆلیس لەو پشکنینەدا دەستیان بەسەر چەند کۆمپیوتەرێک و چەندین بەڵگەنامە داگرت.

ئۆپەراسیۆنی هێزکانی پۆلیس نزیک بە چوار کاتژمێری خایاند و داواکاری فیدڕاڵی بەلجیکا جەختی لەوە کردەوە کە ئەوە هەڵمەتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر بووە و لەسەر داوای فەڕەنسا ئەنجام دراوە.


- سێ ئەندامی پەکەکە ڕادەستی تورکیا کرانەوە

ڕۆژی ٢٧ی ئادار دژ بە ڕادەستکردنەوەی فیراز کۆرکماز بۆ تورکیا کە سەر بە پەکەکە بوو، لایەنگرانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە لە فڕۆکەخانەی چارلس دو گوڵ، ئاژاوەیان نایەوە.

هەروەها لە ٩ی نیسان، محەمەد کۆپاڵ بە تاوانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە ڕادەستی تورکیا کرابوویەوە.

لە میانی مانگی ڕابردوودا، سەرهات گولتەکین'ی سەر بە پەکەکەش ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın