توركيا

دەستگیرکردنی ٣٢١ گومانلێکراو لە ئۆپەراسیۆنەکانی نارکۆچەلیک-١٤دا

Buğrahan Ayhan, Ömer Olcay  | 27.04.2024 - نوێکردنەوە : 27.04.2024
دەستگیرکردنی ٣٢١ گومانلێکراو لە ئۆپەراسیۆنەکانی نارکۆچەلیک-١٤دا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا بڵاویکردەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی نارکۆچەلیک-١٤دا کە لە یەک کاتدا لە ٤٢ پارێزگا بەڕێوەچوو، ٣٢١ گومانلێکراو دەستگیرکران، دەستیشگیرا بەسەر ٣٢٢ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و ١٣٥ هەزار حەبی بێهۆشدا.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا تێکڕا ٣٩ هەزار و ٦٦١ ئۆپەراسیۆنیان کردووەتە سەر بازرگانان و فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەر.

یەرلیکایا باسی لەوە کرد لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیراوە بەسەر ١٢١ تۆن ماددەی هۆشبەر، ٤٢ ملیۆن حەبی هۆشبەر و ١٥٧ ملیۆن ڕەگی حەشیشدا، ٣١٠ هەزار و ٦٣٩ گومانلێکراو دەستگیرکراون، لەوانەیش ٢٨ هەزار و ٤٤یان دەستبەسەرکراون و ١٢ هەزار و ٥٥٤یشیان بە مەرج ئازاد کراون.

یەرلیکایا باسی لەوە کرد دوو هەزار و ٤٦ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی ٦٨٢ تیمدا و بە هاوکاری سێ هێلیکۆپتەر و ٤٤ سەگی تایبەت بە دۆزینەوەی ماددەی هۆشبەر ئۆپەراسیۆنی نارکۆچەلیک-١٤ لە پارێزگاکانی ئیستانبوڵ، کۆنیا، شانلیورفا، مانیسا، سامسون، ئەلازیغ، غازی عەنتاب، ساکاریا، دەنیزلی، ئادانا، عوسمانییە، سێواس، ئەنقەرە، وان، بەدلیس، ئەرزەڕۆم، ئیزمیر، مێرسین، بینگۆل، کرکلارەلی، تەکیرداغ، قاهرەمانمەڕەش، ئیسپارتا، ماڵاتیا، چۆروم، دیاربەکر، بالكئەسیر، ئادیامان، کرشەهیر، ئۆردو، ئەنتاڵیا، ئایدن، مووش، ترابزۆن، موغڵا، کرککالە، کوتاهیا، قەیسەری، بورسا، ئافیۆنکاراهیسار، ئیغدر و کۆجائەلی بەڕێوەچوو.

وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا، دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییە بەشدارەکانی ئۆپەراسیۆنەکە کرد و ڕایگەیاند: "دەمەوێت گەلە ئازیزەکەمان بزانێت کە بە پشتیوانی و نزای گەلەکەمان پێداگرانە بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تاوانکارییەکان و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر کە گەلەکەمان ژەهراوی دەکەن. هەموو کات لەسەر گەردنیانین و ناتوانن لەدەستمان هەڵبێن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın