Fırat Özdemir
30 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2020
عەنتاب - AA
قەڵای عەنتاب کە لەناو لیستی میراتی جیهانی رێکخراوی یونیسکۆ-دایە یەکێکە لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی تورکیا.
سەرۆکایەتی شارەوانی عەنتاب لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو لە میانی کارەکانی خاوێنکردنەوەی قەڵای عەنتاب کە بە بڕیاری دەزگای پاراستنی شوێنە کولتوورییەکانی شارەکە بەڕێوەدەچێت چەند تونێلێکی نهێنی تایبەت بە کاتی جەنگ و رووبەرێکی ئاوی کە لە قوڵایی ١٨ مەتردا بە تونێلەکانەوە بەستراوەتەوە، دۆزراونەتەوە.
دۆزینەوەی ئەم تونێلانەش زیاتر سەرنجی گەشتیاران بۆ شاری عەنتاب رادەکێشێت.
لە راگەیەندراوەکەدا لێدوانی سەرۆک شارەوانی عەنتاب، فاتمە شاهین خراوەتەڕوو کە رایگەیاندووە "لەئێستادا لەناو قەڵای عەنتاب، ئاوێکی سازگارمان دۆزیوەتەوە کە ماسی تیایدا مەلە دەکەن و لە بەشی ژێرەوەی قەڵاکە کۆمەڵێک تونێل هەن کە تا گوندی دولوک درێژبوونەتەوە. لەگەڵ پسپۆڕانی هاوکارمان بەردەوامین لە کارکردن و لێکۆڵینەوە. ئەو شوێنەوارە مێژووییانەی لەژێر قەڵاکەدا دۆزراونەتەوە گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ راکێشانی سەرنجی جیهان بۆسەر شارەکەمان و دەتوانن نهێنییە مێژووییەکانی عەنتاب ئاشکرا بکەن".