مەسعود بارزانی پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری موسڵمانان دەکات
سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری موسڵمانان، محەمەد(د.خ) لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیھان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی کرد.
Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری موسڵمانان، محەمەد(د.خ) لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیھان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی کرد.
مەسعود بارزانی ھیوای خواستووە، ئەم بۆنە پیرۆزە ھۆکارێک بێت بۆ زیاتر پتەوکردنی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و مەزھەبی لە کوردستان و عێراق و جیھان.
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان ھاتووە "لە یەزدانی مەزن دەخوازین لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگای خێر و بەرەکەت و خۆشی بەڕووی گەلی کوردستان و گەلانی ناوچەکە بەگشتی بکاتەوە و ستەم و زوڵمی سەر میللەتان بە کۆتا بێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن