بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) سبەی پشووی فەرمییە
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: "بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت)، سبەی لە ھەموو دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە".
Arbil
هەولێر - AA
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکان پشووی فەرمییە.
لەمبارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت)، سبەی پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ی زایینی لە ھەموو دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن